|
چالاکییه‌کانی کۆمه‌ڵه
|
|
پێنج شەممە, 02 تەمموز 2009 11:16 |
|
پێشمه‌رگایه‌تی له‌سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌كداری له بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌له‌كه‌مان پیشه نه‌بووه به‌ڵكو به‌و تێكۆشه‌ره سیاسیه شۆڕشگێرانه‌یان وتووه كه له پێناوی رزگاری گه‌لی كوردستان و به‌ده‌ست هێنانی مافه ره‌واكانی چه‌كی كردۆته شانی و خۆی به‌خت كردووه له‌و پێناوه‌دا و ئاماده‌ی هه‌موو گیان بازیه‌ك بووه، به‌ڵام ئێستا دوای رزگاركردنی به‌شێكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشمه‌رگایه‌تی سه‌ره‌ڕای خزمه‌ت كردنی وڵاته‌كه‌ی و پاراستنی ده‌ست كه‌وته‌كانی بووه به پیشه، وه‌ك سوپای هه‌موو وڵاتێكی تر. هه‌ر هه‌ڤاڵێكی پێشمه‌رگه پێش پێشمه‌رگایه‌تی كارێكی بووه ده‌ستی لێهه‌ڵگرتووه و رووی كردۆته شاخ و بووه پێشمه‌رگه دوای خه‌باتی شاخیش هه‌ر یه‌كه رووی كردۆته‌وه‌كاره‌كه‌ی خۆی یان كارێكی تری هه‌ڵبژاردوه یان هه‌ر له ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ماوه‌نه‌وه. پێشمه‌رگایه‌تی سه‌رده‌می شاخ پرشنگدارترین لاپه‌ره‌ی مێژووی گه‌له‌كه‌مانه پێشمه‌رگه‌ی ئه‌وسا تێكۆشه‌رێكی سیاسی چه‌كداری هۆشیار بوو لای خه‌ڵكی كوردستان زۆر خۆشه‌ویست بوو، ئێستاش پێشمه‌رگه دێرینه‌كان لای خه‌ڵك خۆشه‌ویست و شانازیان پێوه ئه‌كرێ، ئێستا له سه‌رده‌می حوكمرانی خۆماڵی له‌م هه‌رێمه‌دا و سه‌ره‌ڕای دڵگرانی زۆر له خه‌ڵكی ووڵاته‌كه‌مان له ئه‌دای حزب و حكومه‌ت و هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ندێكی كه‌م له پێشمه‌رگه دێرینه‌كان كه ده‌سه‌ڵاتدارن له ئیداره و حزبه‌كان. دێن ده‌سه‌ڵاتی و ژیانی كوله‌مه‌رگی زۆر له پێشمه‌رگه دێرینه‌كان كه‌میرات گری هه‌زاران هه‌ڤاڵی شه‌هیدی سه‌نگه‌ریانن و به‌شێكی زۆریشیان له ئه‌نجامی خه‌باتی سه‌خت و په‌له فیداكاری دا ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یان له‌ده‌سا داوه و ژماره‌یه‌كی زۆریش كوشته‌ی سه‌ر جێگان و جه‌سته‌یان ته‌نها گیانی تیاماوه و له سوچێكی ماله‌كه‌یدا كه‌وتووه‌و ته‌ماشای دیوار و بن میچی كۆلكه خانووه‌كه‌ی ئه‌كات و ئاخ و حه‌سره‌ت بۆ ئه‌و رۆژانه هه‌ڵده‌رێژێت كه دیلی بیری كوردایه‌تی و ئاشق و ده‌ست له گه‌ردنی تفه‌نگه‌كه‌ی بووه. ئێستاش پێشمه‌رگه دێرینه‌كان به گشتی سه‌ره‌ڕای ژیانی ناخۆشیان له سه‌ره‌تاكانی پێشمه‌رگایه‌تی لایان نه‌داوه، دڵسۆزی وڵاته‌كه‌یانن به‌وه‌فان به‌رامبه‌ر به گوندنشینه‌كان كه داینه‌مۆ و پشتیوانی سه‌ره‌كی شۆڕش بوون، وه‌ك براو كوڕی خۆیان سه‌یری پێشمه‌رگه‌یان ئه‌كرد، ئێستاش پێشمه‌رگه دێرینه‌كان تامی ساوه‌ر و برنجی سووری ئه‌وانیان له هه‌موو شتێكی تر پێ خۆشتره، هیچ بۆنێكیان به‌قه‌ده‌ر بوَنی لێفه‌و به‌تانیه كۆنه‌كانیان لا خۆشترنیه كه پسوڵه‌ی نانی به‌یانیانیان بوو كه ده‌یان برده‌وه بۆ ماڵی خاوه‌نه‌كه‌ی. كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان ماڵی ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌یه به ساغ و گیان بازه‌وه، بریا بیانتوانیایه دیوه‌خانێكی وه‌ك دیوه‌خانی هه‌موو گونده‌كانی كوردستان‌مان بوایه، مریشكێكی كوردی یان ساوه‌رێك یان برنجێكی سوور یان هه‌رنه‌بێ نان و ماستاوێكی تیابوایه خه‌ڵكی گونده‌كان ته‌نها بۆ یه‌كجاریش بوایه بهاتنایه نمه‌كیان بكردایه له جیاتی 30 ساڵ خزمه‌تی ئه‌وان به‌ڵام عه‌ره‌ب واته‌نی (العین بصبره والاید قصیره)، میوان خانه‌كانی حكومه‌ت و حیزبه‌كان هه‌ر چه‌نده پۆشته‌و په‌رداخن به ئێمه‌چی. بیرمان كرده‌وه‌و مالپه‌رێكمان هه‌بێ به ناوی دێرین بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌وێوه سه‌ردانمان بكات و بیر و ڕاكانی خۆیانمان بۆ بنوسێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌كۆیه‌ك بێت، پێشمه‌رگه‌د‌ێرینه‌كان و تێكۆشه‌ره‌دێرینه‌كان و قه‌له‌مه‌ره‌سه‌نه‌كان بیر و ڕاكانی خۆیان بنوسن، ماڵپه‌ری دێرین ماڵی هه‌موو دڵسیۆزێكی ئه‌م وڵاته‌مانه، دێرین به‌مانای وه‌فاداری بۆ رابردوو، له دێرینه‌وه بوونی خواردنه خۆشه‌كانی لادێ، چلوره‌ی گوێسوانه دارینه‌كانی ماڵی گونده‌كانه، تریقه‌ی گولله‌و زرمه‌ی تۆپی دوای نیوه‌شه‌وه كه به گونده‌كانه‌وه ئه‌نرا، دێرین له‌مه‌و دوا له ریزی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا باڵنده‌یه‌ك ئه‌بێ سه‌ردانی هه‌موو ماڵه گوندنشینه‌كان ئه‌كات و هه‌واڵه‌كانیان، خۆشی شادیه‌كانیان نه‌بوونی ناخۆشیه‌كانیان، وشكه ساڵی و بێ خزمه‌تگوزاریه‌كانیان بڵاو ئه‌كاته‌وه، له دێرینه‌وه ئه‌چینه‌وه سه‌ره‌تاكانی شۆڕش و یاد و بیره‌وه‌ری داستان و نه‌به‌رده‌كان، رۆژه سارد و گه‌رمه‌كان، شه‌وانی ئه‌نگوست له چاوو لێزمه بارانه‌كان یاد ئه‌كاته‌وه، جاش و خۆفرۆشه‌كان وه‌ك چۆن نه‌یان ئه‌توانی سه‌ر له شاخ بده‌ن ئاواش ناتوانێ له دێرین شت بڵاوبكه‌نه‌وه، له دێرین و هه‌واڵی ئێوه‌ش وه‌رئه‌گرین، دێرن له‌مه‌ودوا پردێکی پته‌و ئه‌بێت له نێوانمان
|
|
LAST_UPDATED2 |