|
چاوپێکه‌وتن
|
|
پێنج شەممە, 02 تەمموز 2009 10:36 |
چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی دێرین هاوڕێ جه‌لال عه‌لی گۆڤاری چیا به‌باشیزانی چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی دێرین هاوڕێ جه‌لال عه‌لی سازبکات بۆ باسکردن له ساڵانی پێشمه‌رگایه‌تی و سه‌روه‌رییه‌کانی خه‌باتی چه‌کداریی گه‌له‌که‌مان له دژی رێژیمه چه‌وسێنه‌ره‌کان و بۆ گه‌یشتنه ئامانجه‌کانی هێزه دیموکرات و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌کانمان. چیا- کاک جه‌لال له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا هیوادارین خۆت به خوێنه‌رانی گۆڤاری چیا بناسێنیت. جه‌لال: سوپاس.. من ناوم جه‌لال عه‌لی یه، ساڵی 1949 له سلێمانی له‌دایکبووم. خێزاندارم، سێ منداڵم هه‌یه، دوو کوڕ‌و کچێک. ئێستا له دانیمارک ده‌ژیم. چیا- که‌ی وچۆن بوویته پێشمه‌رگه؟ جه‌لال: له سالی 1967دا، دوای شه‌هیدبوونی ساڵحی میرزاو عه‌بدوڵای میرزا که ئه‌وانه خزمی من بوون، خولیای حزبایه‌تی و تێکۆشان و بیروباوه‌ڕی چینایه‌تی له سه‌ریدام وپاشان هه‌ر له‌وساڵه‌دا چوومه ده‌ره‌وه بۆپێشمه‌رگایه‌تی بۆ ناو لقی ده‌ی هێزی قه‌ره‌داغ. چیا- ئه‌وکاته که به‌شدارییه‌کانت له لقی ده‌وه ده‌ستیپێکرد چۆنبوو؟ ئه‌گه‌ر بتوانیت شتێکمان بۆ باسبکه‌یت. جه‌لال: که چوومه ده‌ره‌وه من گه‌نجێکبووم17-18ساڵان بووم، تا ئه‌وکاته‌ش ئه‌ندامی حزب نه‌بووم. له 15/7/1967 دا شه‌ره‌فی ئه‌ندامه‌تیم له حزبی شیوعی عیراقدا وه‌رگرت و، هه‌ر ئه‌و رۆژه‌شم کردۆته رۆژی له‌دایکبوونم. وه‌کوو گه‌نجێک له‌سه‌ره‌تاوه بۆ چالاکیی سه‌ربازییان نه‌ده‌ناردم، بۆ به‌شداری له شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ییدا، ته‌نیا له باره‌گادا خزمه‌تی پیشمه‌رگه‌کانم ده‌کرد، به کارکردنی ناو باره‌گا، وه‌ک چالێنان و چێشتلێنان وقاپ شوشتن، له باره‌گاکه‌مان که له گوندی ولیان بوو. دوای 6-7 مانگێک، که به به‌رچاومه‌وه ده‌مبینی مه‌فره‌زه‌کان ده‌رده‌چوون بۆ چالاکی و شه‌ڕ له دژی ڕێژیم، منیش زۆرزۆرم پێ‌خۆش‌بوو که‌له‌و شه‌ڕانه‌دا وه‌کو پێشمه‌رگه‌یه‌ک به‌شداری بکه‌م. بۆیه داوام له شه‌هیدی نه‌مر شێخ باقڕی شێخ حه‌سه‌نکرد که له‌گه‌ڵ خۆیدابمبات، هه‌رچه‌نده گوتی په‌له مه‌که‌و هێشتا ماوته‌و که‌سانی واهه‌ن چه‌ند ساڵێکه پێشمه‌رگه‌ن و نایانبه‌م و له دواییدا گوتی باشه، که‌ڕه‌تێک بۆ به‌شداری له چالاکییه‌کی عه‌سکه‌ریدا له‌گه‌ڵ خۆیدا بردمی. چیا- گرنگترینی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی که به‌شداریت تێداکردووه له دژی هێزه‌کانی رێژیم کامانه‌ن؟ جه‌لال: یه‌کێک له‌و شه‌ڕانه‌ی که یه‌که‌مینجار به‌شداریم تێداکرد لای شاخی قه‌تره‌بوو، له نێوان ده‌ربه‌ندیخان و که‌لاردا. بۆ یه‌که‌مینجاربوو که له‌ڕاستیدا زۆر ناخۆشبوو، زۆر له‌لام ترسناکبوو. له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌که‌دا هه‌ستم به‌و چه‌شنه‌بوو به‌ڵام له دواییدا راهاتم وتۆزێک باشتربوو. له‌و شه‌ڕه‌دا ساڵی 1867 ئێمه بۆسه‌یه‌کمان دانایه‌وه بۆ کاروانێکی سه‌ربازی که له که‌لاره‌وه بۆ ده‌ربه‌ندیخان ده‌هاتن. شه‌وبوو سه‌عات ده‌وری سێ، چووین له‌سه‌ر جاده‌که سه‌نگه‌رمان لێداو، مه‌فره‌زه‌یه‌ک به سه‌رکرده‌یی شێخ باقڕ، ئێمه‌ش له دواوه‌بووین. من له‌گه‌ڵ هاوڕێ ئه‌حمه‌دی لالۆدابووم، ئه‌وعه‌ده‌د ره‌شاشبوو، منیش له‌گه‌ڵیدابووم. ئێمه له سه‌نگه‌ری دواوه پشتگیریبووین. که‌سه‌ره‌تا شه‌ڕه‌که ده‌ستی پێ‌کرد، هه‌رچی گیانمبوو ده‌له‌رزی. ده‌ستم ده‌له‌رزی و نه‌مده‌توانی ته‌قه‌بکه‌م، چونکه ترس چووبوه دڵمه‌وه‌وشتیوام له ژیانمدا نه‌دیبوو، به‌ڵام له دواییدا که شه‌ڕه‌که گه‌وره‌بوو، به هاندانی هاوڕێ ئه‌حمه‌د ورده ورده منیش ده‌ستمکرد به ته‌قه‌کردن و، کوژراوێکی زۆر له ریزی سوپادا که‌وتبوون، که ده‌مه‌و ئێواره پاشه‌کشه‌مانکرد، له‌ژێر دووکه‌ڵی تۆپه‌کاندابوو. چه‌ند پارچه چه‌کێکمان ده‌ستکه‌وت هه‌بوو، سه‌مینۆفێک به شێخ باقڕبوو، له‌گه‌ڵ چه‌ند ناسنامه‌یه‌کی سه‌ربازه کوژراوه‌کان. -ساڵی 1969 هێزی سوپای عراق هێرشی هێنا بۆ گرتنی ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ، ئێمه‌ش له (لقی ده) چووین به‌ره‌و سۆلیاوه له پشتی تله‌زه‌یت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی که هێزی قه‌ره‌داغ ده‌چنه قۆپی و، ناوچه‌کان چۆڵناکه‌ن. به‌یانی زووبوو که ده‌ست به‌ته‌قه‌و شه‌ڕکرا، له پیشه‌وه فڕۆکه بۆمبارانی کردین، پاشئه‌وه له‌ناو قه‌ره‌داغدا ته‌قه‌مان نه‌ده‌بیست، دیاربوو قه‌ره‌داغ چۆڵکرابوو، ئه‌ورۆژه تا شه‌و ته‌قه‌بوو، شه‌ڕێکی زۆر گه‌وره‌بوو، سوپا‌و جاشه‌کان له‌خواره‌وه هێرشیانده‌کردو له سه‌ریشه‌وه فڕۆکه بۆردومانی ده‌کردین. له‌وشه‌ڕه‌دا هاوڕێیه‌کمان به ناوی حه‌میدی مه‌جید قادر زه‌هاوی بریندارکرا. ئیتر زیانیترمان نه‌بوو. به‌ڵام زیانی دوژمن زۆربوو. تا شه‌و دره‌نگ دووجار هاوڕێ مه‌لا عه‌لی پێشمه‌رگه‌ی ده‌نارد بۆ هێزی قه‌ره‌داغ که یارمه‌تییه‌کمان بۆ بنێرن، پێشمه‌رگه، یان فیشه‌کمان بۆ بنێرن، به‌ڵام بێ وه‌ڵامبوو، دیاربوو قه‌ره‌داغ چۆڵکرابوو، ئێمه‌ش ورده ورده پاشه‌کشه‌مانکرد. شه‌ڕێکیتر که شایانی باسبێت، له ساڵی 1969دا له‌گه‌ڵ لقێکی پارتیدا، به‌سه‌رکرده‌یی مه‌حمودی عه‌زیزبه‌گ ویستمان مه‌خفه‌ره‌که‌ی عه‌ربه‌ت بگرین. پێکه‌وه چووینه سه‌ر مه‌خفه‌ره‌که‌و، ئۆتۆمبیلیشمان ئاماده‌کردبوو بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کان، ئه‌وه‌بوو مه‌فره‌زه‌یه‌ک بۆ هێرشبردنه ناو مه‌خفه‌ره‌که ئاماده‌کرابوو، هه‌شت پێشمه‌رگه‌بوون، چواریان براده‌رانی ئێمه‌و چواریان پارتی بوون. له‌وشه‌ڕه‌دا من ره‌شاش بڕنه‌وێکم پێ‌بوو، له به‌رانبه‌ری مه‌خفه‌ره‌که دامه‌زرابووم، به‌ڵام به داخه‌وه له‌به‌ر به‌رگری5-6 پۆلیسی کورد نه‌مانتوانی مه‌خفه‌ره‌که بگرین. پۆلیسه عه‌ره‌به‌کان هاواری خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان ده‌کرد، به‌ڵام پۆلیسه کورده‌کان به‌رگرییه‌کی زۆریانکرد. تا به‌ره‌به‌یان شه‌ڕمانکرد نه‌مانتوانی بیگرین و کشاینه‌وه. چیا- له‌کاتی پێشمه‌رگه‌ییدا چاوێکت له‌ده‌ستداوه، ئه‌وه چۆنبووه ئه‌گه‌ر بۆمانبگێڕیته‌وه؟ جه‌لال: ئه‌وه‌ی تا ئێستا باسمکرد پێشمه‌رگایه‌تیمبوو تا ساڵی1975 و شکسته‌که‌ی شۆڕشی ئه‌یلول. له دواییدا که شۆڕش ده‌ستی پێکرده‌وه‌و هێرشی به‌عس بۆسه‌ر حزبمان کرایه‌وه، 1977 تا 1978 له مانگی ده‌ی 1978داله‌سه‌ر داوای حزب چوومه‌وه ده‌ره‌وه بۆ پێشمه‌رگایه‌تی. له‌وی حزب ئاگاداریکردمه‌وه که بگه‌ڕێمه‌وه بۆ سلێمانی. له مانگی کانونی دووه‌می 1979دا رۆیشتینه ناوچه‌ی ناوزه‌نگ. چووینه سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی، له‌وێ داوامان له به‌ڕێز مام جه‌لال کرد که به ره‌سمی باره‌گا بکه‌ینه‌وه‌و کردما‌نه‌وه. ماوه‌یه‌ک له ناوزه‌نگ ماینه‌وه تا ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌کانمان زۆربوون. ئێمه وه‌کوو مه‌فره‌زه‌یه‌ک گه‌ڕاینه‌وه بۆ ناوچه‌ی شارباژێڕ. من چوومه ناوچه‌ی به‌له‌بزان و هێرتا. ماوه‌یه‌ک له‌وێ بووین، ئنجا چه‌کمان بۆ هات و پێشمه‌رگه‌مان زۆربوون، گه‌ڕاینه‌وه بۆ ناوچه‌ی شارباژێڕ. له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاوه له‌ناوچه‌ی شارباژێڕبووم، له‌گه‌ڵ هاوڕێیان عومه‌ر حامید‌و عه‌تا ئه‌حمه‌دو حه‌مه ساڵح قه‌ره‌چه‌تانی و کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌دا. زۆربه‌ی مه‌فره‌زه‌و عه‌مه‌لیاته‌کانمان بۆ ناو شاری سلێمانی بوون که له زۆربه‌یاندا به‌شداریمکردووه. چه‌ندجارێکیش له رێگه‌ی عه‌ربه‌ت- سلێمانی پرسگه‌مان داناوه، به‌تایبه‌تی بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵك كه‌وا شۆڕش ده‌ستی پێکردۆته‌وه‌و ئێمه‌ش وه‌کو حزبی شیوعی له‌و شۆڕشه‌دا به‌شدارین. چه‌ند جارێکیش چالاکی ناو چوارتاوبه‌رزنجه‌و، یه‌کدووجار له سه‌رچنار ئه‌نجاممانداون. له‌مانگی حوزه‌یرانی 1982دا چالاکییه‌کی سه‌رنه‌که‌وتوومان ئه‌وه‌بوو، چوار براده‌رم نارد بۆ عه‌ربه‌ت که محه‌ویله‌یه‌کی کاره‌با بته‌قێننه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وکاته‌دا ئیشێکمان هه‌بوو، به‌ڵام بۆیان نه‌کراو گه‌ڕانه‌وه. رۆژی دوایی من خۆم چووم له‌گه‌ڵ سێ پێشمه‌رگه‌یتردا، ئه‌وه‌بوو به‌هۆی هه‌ڵه‌ی براده‌رێکه‌وه تی ئێن تییه‌که به‌سه‌رمندا ته‌قییه‌وه‌و به خه‌ستی برینداربووم، له‌وێ چاوێکم له‌ده‌ستدا. وه‌زعم زۆرخراپبوو، به‌ره‌و سه‌رکردایه‌تی ناردمیان و پاشئه‌وه بۆ ئێران و بۆ سوریه‌و بۆ سۆڤییه‌ت نێردرام و له سوڤییه‌تدا نه‌شته‌رگه‌رییه‌کیان بۆ کردم. چاوی چه‌پم باشبوو، به‌ڵام چاوی راستم له‌ده‌ستدابوو، بێچاره‌بوو، چونکه به هۆی تی ئێن تییه‌که‌وه سووتابوو، بڕیاریاندا به ده‌رهێنانی وپاشان له هه‌نگاریا به نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌و چاوه‌یان بۆ ده‌رهێنام تا چاوه‌که‌یتریشم له‌ده‌ست نه‌ده‌م. پاشان گه‌ڕامه‌وه بۆ سورییه، ئه‌وه‌بوو پێشمه‌رگه‌کانی حزب که هاتبووین بۆ چاره‌سه‌ر گه‌ڕاینه‌وه بۆ کوردستان، من گه‌ڕامه‌وه بۆ ناوچه‌ی ئه‌حمه‌دئاوا (بۆ سوورێن) له‌وێبووین تا ئه‌و کاته‌ی دواجار له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌مدا هاتینه ده‌ره‌وه. له‌وکاته‌ی گه‌ڕامه‌وه به‌بۆنه‌ی شه‌ڕی پشتئاشانه‌وه ناوچه‌که زۆر ئاڵۆزبوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ حسک و لایه‌نه‌کانیتر په‌یوه‌ندیمان باشبوو تا دروستبوونی به‌ره‌ی کوردستانی و ئاشتبوونه‌وه روویدا. چیا- له شه‌ڕه‌کانی پێشمه‌رگایه‌تی و له‌و ئه‌زموونه دوور‌و درێژه‌تدا ده‌ته‌وێ چی باسبکه‌یت؟ جه‌لال: له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی تازه، له 1979دا وه‌زعمان زۆر خراپبوو، خه‌ڵکێکی زۆر رووی تێکردبووین به‌بێ خواردن و به‌بێ یارمه‌تی و به‌بێ چه‌ک. ئێمه هێزێکی150که‌سی بووین له ناوچه‌ی (هێرتا) له‌سه‌ر ئاوه‌که‌بووین ته‌نیا 5-6چه‌کمان پێ‌بوو. له راستیدا به 150 که‌س مقاوه‌مه‌ی ئه‌ورژێمه فاشییه دیکتاتۆره‌وبه‌وهه‌موو جاشه‌وه نه‌ده‌کرا. له‌و کاته‌دا حزبی دیموکراتی کوردستان- ئێران هه‌ندێ یارمه‌تییانداین. هه‌رچه‌نده ئێمه‌ش له شه‌ڕه‌کانی ئه‌واندا به‌شداریمانده‌کرد. من خۆم وه‌ک به‌کارهێنه‌ری تۆپ چه‌ندجارێک به‌شداریم له‌گه‌ڵیاندا ده‌کرد، له‌شه‌ڕه‌کانی پاوه، له شه‌ڕی سنه‌دا له‌یه‌که‌م رۆژه‌وه به‌شداریمکرد، تا دوا رۆژی له‌گه‌ڵ مه‌لا محه‌مه‌دی جوانڕۆو هاوڕێیانیتر. چه‌ند هاوڕێیه‌کمان شه‌هیدو برینداربوون وه‌ک حسێن مه‌رجان و جه‌مال و مه‌لا محه‌مه‌د خۆی که برینداربوون وهاوڕێ جه‌بار کۆکۆیی که شه‌هیدکرا. له‌و شه‌ڕه‌دا ناوی منیش ده‌رچووبوو که شه‌هیدبووم. که گه‌ڕامه‌وه بۆ ناوچه‌ی هێرتاو شوشمێ، جارێکی‌تر په‌لامارماندایه‌وه‌و شوشمێمان گرته‌وه، نه‌وسوودمانگرت، دوایی له شه‌ڕه‌کانی پاوه‌دا من به تۆپ له‌گه‌ڵ دیموکرات‌دا به‌شداریم کردووه. له‌و کاته‌دا وه‌زعمان زۆر خراپبوو، نانمان نه‌بوو، هاوڕێ دکتۆر نه‌جم هه‌ورامی یه‌کێکبوو له‌و هاوڕێ باشانه‌ی که له‌و ناوچه‌یه‌دا خه‌ڵکی ده‌ناسی و به ئیسترێکه‌وه به دێهاته‌کاندا ده‌گه‌ڕا، خواردن و نانی په‌یدا ده‌کرد و بۆ ئێمه‌ی ده‌هێنا. ئیتر ئێمه‌ش له‌سه‌ره‌تادا به‌و شێوه‌یه ده‌ژییاین، تا چه‌کمان بۆ هات. باره‌گامان له سوریه هه‌بوو، هاوڕێ ڕبو محمود و هاوڕێیانیتر به مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تیدا چه‌کیان بۆ ده‌ناردین. ئه‌وانه چه‌کیان به‌سه‌ر هێزه‌کانماندا دابه‌شده‌کرد. ئێمه که هه‌واڵمان پێگه‌یشت چه‌ک هاتۆته نوکان، مه‌فره‌زه‌یه‌کی 30-40 که‌سی گه‌یشتینه نۆکان و چه‌کمان وه‌رگرت. چیا- له‌ماوه‌ی به‌شداریتاندا له هه‌ردوو شۆڕشه‌که‌ی ئه‌یلول وشۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌شماندا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانی هێزه‌کانیتر هاوکاری چۆنبوو؟ جه‌لال: له راستیدا ئێمه که چووینه نێوزه‌نگ به‌ڕێز مام جه‌لال یارمه‌تیداین، به چه‌ند چه‌کێک، چونکه ئێمه له‌وێ له‌سه‌ره‌تادا 15-16 پێشمه‌رگه‌بووین له چادرێکدا له ناو به‌فردا یه‌ک بڕنه‌ومان پێ‌بوو. من وهاوڕێ مه‌حمود دیکتاریوف چووین بۆ لای به‌ڕێز مام جه‌لال داوامانلێکرد که وه‌زعمان باش نییه‌و، به چه‌کێکه‌وه گورگ ده‌مانخوات. گوتی باشه ئێواره وه‌رنه‌وه، که چوینه‌وه یانزه کڵاشینکۆفی ئاماده‌کردبوو، وه‌رمانگرت. له‌وکاته‌دا ئه‌وه یارمه‌تییه‌کی باشیداین و ئه‌وه هێزێکی زۆر گه‌وره‌بوو بۆ ئێمه. هه‌روا دیموکراتی ئێران به‌چه‌ک زۆر یارمه‌تییانده‌داین. چیا- ئه‌ی هاوکاریی نێوان خۆتان له پێشمه‌رگه‌و له مه‌فره‌زه هیچت له یاده؟ جه‌لال: به‌ڵێ.. ئێمه چه‌ندجارێک چووین بۆ ناوچه‌ی شوان، له‌گه‌ڵ هاوڕێی شه‌هید به‌کر ته‌لانیدا جارجار چالاکیی هاوبه‌شمان هه‌بوو، ده‌چووین بۆ دۆڵێ، یان ئه‌وان ده‌هاتن بۆ لای ئێمه. هاوڕێیانی قه‌ره‌داغ، مه‌لا عه‌لی و 100 پێشمه‌رگه، هاتنه‌خوارێ له‌وێ به‌شداریمان له چالاکییه‌کی گه‌وره‌داکرد که بووه هۆی کوژرانی زیاتر له30 سه‌بازی رێژیم له‌وکاته‌دا پاشان گه‌ڕاینه‌وه بۆ ناوچه‌کانی خۆمان. ئێمه چه‌ند جارێک له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیدا له شارباژێڕ چالاکیی هاوبه‌شمان ئه‌نجامدا، دووجاریش له‌ناو سلێمانیدا، له‌و کاته‌ی که من له‌وێبووم جارێکیان پرسگه‌یه‌کمان دانا. فه‌رمانده‌ی که‌رتێکیان هه‌بوو ناوی خه‌لیفه‌بوو، شه‌هیدبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌ودا پرسگه‌یه‌کمان له‌ڕێگه‌ی عه‌ربه‌ت- سلێمانی دانا. یه‌کدوجاریش له‌گه‌ڵ براده‌رانی سۆسیالیست‌دا (حسک) چووینه ناو شاری سلێمانی، چالاکیی هاوبه‌شمان هه‌بوو. چیا- دوای راپه‌ڕینه شکۆداره‌که‌ی ئاداری 91 و پاشان دوابه‌دوای روخاندنی رێژیمی ره‌فتارفاشیی به‌غدا، کۆمه‌ڵه‌یه‌کی هاوبه‌ش دروستبوو به‌ناوی (کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان) له‌وباره‌یه‌وه چیده‌ڵێیت؟ جه‌لال: دوای راپه‌ڕین ئێمه وه‌کوو حزب کۆمه‌ڵه‌یه‌کمان دروستکرد بۆ پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی حزبی شیوعی عراق و له ساڵی 1993دا بوو به کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی حزبی شیوعی کوردستان. ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه یه‌کخستنی هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانی حزب بوو، له بیرنه‌چوونی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانبوو. کۆمه‌ڵه‌یه‌کی رێکوپێکبوو، له‌ڕێی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌وه کۆمه‌ڵێک داخوازیی پێشمه‌رگه‌کان جێبه‌جێکران، بۆ خانه نشینی، بۆ چاری نه‌خۆشی، هه‌رشتێک له‌ڕێی ئه‌وکۆمه‌ڵه‌یه‌وه ده‌بوو. به ده‌ستپێشخه‌ری هه‌موو لایه‌نه‌کانمان، به تایبه‌تی حزبمان کۆمه‌ڵه‌یه‌کی یه‌کگرتوو دروستبووکه بریتییه له کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی یه‌کێتی، زه‌حمه‌تکێشان، سۆسیالیست و حزبی شیوعی کوردستان، که کۆمه‌ڵه‌یه‌کی باشه، ئه‌بوایه براده‌رانی پارتیش به‌شداربوونایه. هیوادارم کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌وانیش بێنه ریزی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌وه که ببێته کۆمه‌ڵه‌یه‌کی یه‌کگرتووی کوردستانیی سه‌رانسه‌ری. کۆنگره‌ی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه له سلێمانی پار به‌سترا، به‌به‌شداریی زیاتر له 700 پێشمه‌رگه‌ی دێرین. زۆر له به‌رپرسانی چوار حزبه‌که‌ش به‌شداربوون. کۆنگره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووبوو. هیوادارم له رێگه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌وه هه‌موو داخوازییه‌کانی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان بێنه‌دی و داخوازی و ئاواته‌کانیان به حکومه‌ت بگه‌یه‌نرێن وئیشه‌کانیان بۆ جێبه‌جێ بکرێن. له کۆتاییدا سوپاسی به‌رێزتان ده‌که‌م وهیوادارم گۆڤاری چیا سه‌رکه‌وتووبێت. سه‌ری رێز‌و نه‌وازش داده‌نه‌وێنم بۆهه‌موو شه‌هیدانی پێشمه‌رگه، بۆ شه‌هیدانی حزبمان و شه‌هیدانی بزاڤی رزگاریخوازیی گه‌لی کوردستان. سڵاو‌و رێز بۆ هه‌موو پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی هه‌موو لایه‌نه‌کان. زۆر سوپاس.
|