|
چالاکییه‌کانی کۆمه‌ڵه
|
|
پێنج شەممە, 02 تەمموز 2009 09:58 |

به‌رنامه‌و په‌یره‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان ئامانجه‌كان: گه‌لی كوردستان هه‌رده‌م خه‌باتی كردووه بۆ به‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كانی، رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق نه‌ك ته‌نها نكۆڵی له‌و مافه‌نه كردووه به‌ڵكو هه‌وڵی داوه به‌زه‌برو زه‌نگ گه‌لی كوردستان سه‌ركوت بكات، بۆیه به‌ناچاری شێوه‌ی خه‌باتی چه‌كداری هه‌ڵبژاردووه و له‌و پێناوه‌دا فیداكاری زۆری نواندووه‌و قوربانیه‌كی زۆری داوه كه‌له مێژووی گه‌لانی ژێر ده‌سته‌دا بێ وێنه بووه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ش باسكی به‌هێزی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌له‌كه‌مان بووه. له سۆنگه‌ی رۆڵی گرنگ و دیاری پێشمه‌رگه له مێژووی شۆڕشه‌كانی گه‌لی كوردا كار بۆ به‌زیندویی هێشتنه‌وه‌ی ناووناوبانگ و یادی پێشمه‌رگه وه‌كو سیمبولی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی رزگاریخوازیمان ده‌كاو هه‌وڵ ده‌دا بۆ دابین كردنی ژیانێكی گونجاو و شایسته بۆ پێشمه‌رگه و خێزانه‌كانیان. یه‌كه‌م/ ئامانجه تایبه‌تیه‌كان *تێده‌كۆشین له پێناوی به‌رزی و پیرۆز راگرتنی ناو‌و ناوبانگی پێشمه‌گه و به‌زیندوو راگرتنی یادی داستان و نه‌به‌رده‌كانیان. *خه‌بات ئه‌كات بۆ دابین كردنی ته‌ندروستی، كۆمه‌ڵایه‌تی، خوێندن له هه‌موو قۆناغه‌كانی بێ به‌رامبه‌ر بۆ كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان و هه‌موو پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و ژن و مناڵه‌كانیان. *دابین كردنی شوێنی نیشته‌جێ بۆ وارسی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان. *رێكخستنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان به جۆرێك له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی ژیانی سه‌رده‌م بگونجێ. *دیاری كردنی رۆژێك بۆ رۆژی پێشمه‌رگه. *كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌یه‌ك، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ی تیا كۆبكرێته‌وه كه به‌كارهاتوون له شۆڕش دا. دووه‌م/ئامه‌نجه گشتیه‌كان *كۆمه‌ڵه بانگه‌شه بۆ بیر و باوه‌ڕی دیموكراسی ئه‌كات، پابه‌نده‌به پره‌نسیپه‌كانی جارنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ. *خه‌بات ئه‌كات بۆ به‌دیهێنانی مافی چاره‌نوس بۆ گه‌لی كوردستان. *خه‌بات ئه‌كات دژی هه‌موو جۆره‌كانی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی و ئاینی و ره‌گه‌زی، دژی تیرۆر و تیرۆرستان و كۆنه‌په‌رستی. *خه‌بات ده‌كات بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌كانی گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل و به‌فیرۆدانی سامانی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی. *پشتگیری له داخوازیه‌كانی دانیشتوانی كوردستان ئه‌كات بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان به تایبه‌تی گونده‌كان. *خه‌بات ئه‌كات بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كانی كوردستان بۆ سه‌رهه‌رێمی كوردستان. په‌یڕه‌وی ناوخۆ ماده‌ی یه‌كه‌م: ناو:كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان شوێن:هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر شوێنێكی تر پێویست بكات. باره‌گای سه‌ره‌كی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و هه‌رجێگایه‌كی تر كه گونجاو بێت. ماده‌ی دووه‌م: پێناسه‌ی كۆمه‌ڵه: كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌ته به پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان، له پێناوی پاراستن و دابین كردنی مافه تایبه‌تیه‌كانیان و به‌زیندوو هێشتنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی پرشنگداری مێژووی پێشمه‌رگه‌و كۆكردنه‌وه‌ی وزه و تواناكانیان له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌ماندا تێده‌كۆشێ. پێناسه‌ی پێشمه‌رگه: ئه‌و تێكۆشه‌ره نیشتمان په‌روه‌ره‌یه كه‌له قۆناغی رزگاری نیشتمانی دا چه‌كی بۆ به‌رگری له كوردستان و هێنانه‌دی مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان هه‌ڵگرتووه. ماده‌ی سێیه‌م: مه‌رجه‌كانی ئه‌ندام بوون: هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌كی به‌شداربووی خه‌باتی رزگاری نیشتمانی كوردستان به‌بێ جیاوازی بیروڕا و ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌و ئاین و مه‌زهه‌ب، ئه‌توانێ ببێته ئه‌ندام له كۆمه‌ڵه به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه: 1. ماوه‌ی (3) ساڵ خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی له پێش راپه‌ریندا به‌سه‌ریه‌كه‌وه هه‌بێت. 2. له هیچ رێكخراوێكی تیرۆرستی كاری نه‌كردبێ 3. له دوای دابڕانی له هیچ كارێكی دژه نیشتمانی (خیانه‌تی نیشتمانی) به‌شدار نه‌بووبێ. 4. په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی كۆمه‌ڵه په‌سه‌ند بكات. 5. ئه‌ندامانه‌بدات. 1. ناو‌و ناوبانگی باش بێت. ماده‌ی چواره‌م: مافه‌كانی ئه‌ندام: 2. مافی خۆپاڵاوتن و ده‌نگدان بۆ هه‌موو ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵه. 3. مافی پێشكه‌ش كردنی سه‌رنج و پێشنیار و ره‌خنه. 4. مافی سود وه‌رگرتن له‌و خزمه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و مه‌عنه‌وی و مادیانه‌ی كۆمه‌ڵه پێشكه‌شی ده‌كات. ماده‌ی پێنجه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندام: أ- به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵه جێبه‌جێ بكات. ب- پابه‌ند بێ به رێنمایی و بڕیاره‌كانی كۆمه‌ڵه و له پێناوی ئامانجه گشتیه‌كانی دا تێبكۆشێت. ماده‌ی شه‌شه‌م: له‌ده‌ست دانی مافی ئه‌ندامێتی: یه‌كه‌م: أ- وازهێنانی ئاره‌زوو مه‌ندانه به پێشكه‌ش كردنی داوای ده‌ستكێشانه‌وه. ب- ئه‌ندامانه نه‌دات له ساڵێكدا. دووه‌م: ده‌ركردن أ- به‌شداریكردن له هه‌ركارێكی تێكده‌رانه‌و تیرۆرستی و پێشێلكاری مافی مرۆڤ ب- بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی كۆمه‌ڵه به‌كاربهێنێت یان به پێچه‌وانه‌ی ئامانجه گشتیه‌كانی كۆمه‌ڵه كار بكات. ت- ئه‌گه‌ر به تاوانێك حوكم بدرێت. ث- ئه‌گه‌ر له رێكخراوێكی تری هاوشێووه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا ئه‌ندام بێت. سێیه‌م: ده‌ركراو به پێی بڕگه‌ی دووه‌م له‌م ماده‌یه‌دا مافی هه‌یه له دادگای به‌رایی ناوچه‌كه‌ی له ماوه‌ی (30) رۆژ له پێڕاگه‌یاندی تانه له بڕیاره‌كه بدات. ماده‌ی حه‌وته‌م: ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵه پێك دێت له: یه‌كه‌م: كۆنگره 1. پێكهاته‌و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆنگره: *كۆنگره به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له كۆمه‌ڵه‌دا. *كۆنگره له نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێراوی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه پێك دێت، كه به‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنی ئاشكرا‌و نهێنی هه‌ر سێ ساڵ جارێك ده‌به‌سترێ. *هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و یه‌كگرتن له ده‌سه‌ڵاتی كۆنگره‌دایه. 2. ئه‌ركه‌كانی: داڕشتن و دیاری كردنی هێڵی گشتی ئامانجه‌كان داڕشتن و په‌سه‌ندكردنی په‌یڕه‌و پڕۆگرام و ئاڕم هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی باڵا. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی باڵا له (11) یازده ئه‌ندام و (4) چوار ئه‌ندامی یه‌ده‌ك پێك دێت. ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی: 1. له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه سه‌رۆك و دوو جێگر هه‌ڵئه‌بژێرێت. 2. لێپرسراوی به‌شه‌كان (په‌یوه‌ندیه‌كان، ئیداره، دارایی، راگه‌یاندن، پرۆژه‌كان، یاسا و مافی مرۆڤ، ژنان) دیاری ده‌كات. 3. لێپرسراوی ئه‌م به‌شانه به‌رپرسن له كار و چالاكی به‌شه‌كانیان و پێشكه‌ش كردنی راپۆرتی پێویست بۆ ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆك. 4. رێنمای پێویست ده‌رئه‌كات بۆ به‌ستنی كۆنگره‌و كۆنفراسه‌كان و له‌كاتی خۆیدا لیژنه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری ئه‌كات. 5. له كاتی نائاسایی دا ئه‌توانێ بۆ ماوه‌ی (1) یه‌ك ساڵ كۆنگره دوا یان پێش بخات. 6. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری دیاری ئه‌كات. 7. ده‌سه‌ڵاتی دیاری كردنی ئه‌ندامی هه‌یه بۆ كۆنگره به‌بێ هه‌ڵبژاردن له پێشمكه‌رگه دێرینه سه‌ره‌تاكانی شۆڕش به‌مه‌رجێ ژماره‌یان نه‌گاته رێژه‌ی 1/3ی ئه‌ندامانی هه‌ڵبژێردراو. 8. له كاتی مردن یان له‌كار ده‌ركردنی هه‌ر ئه‌ندامی لقێك نوێ هه‌یه كه‌سێكی شیاو له شوێنی دابنرێ سێیه‌م: سه‌رۆك ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاته‌كانی: 1. نوێنه‌رایه‌تی ره‌سمی كۆمه‌ڵه ده‌كات و به ناویه‌وه قسه ده‌كات. 2. سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵا ده‌كات. 3. راپۆرتی كار و چالاكییه‌كانی ماوه‌ی دوو كۆنگره‌ی له ئه‌ستۆدایه. 4. پێشنیاری ئاڵوگۆڕی لێپرسراوی به‌شه‌كان بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. 5. سه‌رنجی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له كاتی سه‌رپێچی كردن‌دا راده‌كێشێ به ئاماده‌بوونی (2/3) ی ئه‌نجومه‌ن. 6. ده‌سه‌ڵاتی سزا قورسه‌كان كه‌له ماده‌ی هه‌شتمدا هاتوو به ڕه‌زامه‌ندی (2/3) ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌كرێت. چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری كۆمه‌ڵه *له‌و ئه‌ندامانه پێك دێت كه به‌رپرس و فه‌رمانده‌و خاوه‌ن ئه‌زموونن له‌ناو شۆڕشدا. *ژماره‌ی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له (20تا50) ئه‌ندام ده‌بێت. *ناوبه‌ناو له كاتی پێویستدا خۆیان له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی باڵا كۆده‌بنه‌وه *بیروڕا و پێشنیاز و ره‌خنه‌و بۆ چوونه‌كانیان به راپۆرتێك ده‌خرێنه پێش چاوی ئه‌نجومه‌نی باڵا بۆ سوود لێوه‌رگرتن. پێنجه‌م: لق پێك دێت له لێپرسراوی لق و چوار ئه‌ندام كه سه‌رپه‌رشتی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌ن له سنووری لقدا. *ئه‌نجومه‌نی لق له كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێراوی هه‌موو ئه‌ندامانی سنوری قه‌زاكان و لیژنه‌ی قه‌زاكان هه‌ڵئه‌بژێرێن و به‌رپرسیارن به‌رامبه‌ر كار و چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵه له سنوره‌كانی خۆیاندا. *لێپرسراو جێگره‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی لقه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت. شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی كۆمیته تایبه‌ته به لقی هه‌نده‌ران پێك دێت له (3تا5) ئه‌ندام له كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ئه‌ندامانی دانیشتوی هه‌ر وڵاتێك هه‌ڵده‌بژێرێ. حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی قه‌زا 1. پێك دێت له (3تا5) ئه‌ندام له كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ئه‌ندامانی سنوره‌كه‌یدا هه‌ڵئه‌بژێرێ. 2. هه‌ر قه‌زایه‌ك ژماره‌ی ئه‌ندامانی له (50) ئه‌ندام كمتر بێ هه‌ڵبژاردنی تیا ناكرێ له‌گه‌ل قه‌زایه‌كی تری هاوسنوری خۆی لیژنه‌ی قه‌زای لی هه‌ڵئه‌بژێرێ ماده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م:سزا سوكه‌كان (ئاگادار كردنه‌وه، سه‌رنج راكێشان) له ده‌سه‌ڵاتی لقه‌كاندایه دووه‌م: سزا قورسه‌كان (لادان و له‌كارخستن له‌به‌ر پرسیارێتی، هه‌ڵپه‌ساردن "تجمید"، ده‌ركردن) له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی باڵادایه به ره‌زامه‌ندی (2/3) ئه‌ندامان. ماده‌ی نۆیه‌م: له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی باڵا به‌رپرسیارن له موڵك و دارایی، به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه بردن له‌و بواره. ماده‌ی ده‌یه‌م: دارای كۆمه‌ڵه پێك دێت له: 1. یارمه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم. 2. كۆمه‌ك و هاوكاری. 3. ئه‌ندامانه 4. داهاتی پرۆژه‌كانی كۆمه‌ڵه.
|
|
LAST_UPDATED2 |