|
خوشک و برایانی زێده ئازیز...
خوێندکاران و ڵاوانی نه‌وه‌ی دواڕۆژی گه‌له‌که‌مان..
کوردستانیانی دانیشتووی هه‌نده‌ران...
هه‌موو لایه‌کتان ئاگادارن له رۆژانی 5*6*7/ئازار/2010 پرۆسه‌یه‌کی گرنگ و چاره‌نووسمان له پێشه، بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی ئه‌زموونی گه‌له‌که‌مان و کێش و سه‌نگی چوار ساڵی ئاینده‌ی نوێنه‌رانی کورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاقدا، که سه‌رتاپای پرۆسه‌ی سیاسی له عێڕاق داده‌ڕێژرێته‌وه، پێویسته هه‌موومان شێلگیرانه له‌و ڕۆژانه‌دا، بۆ به‌ره‌و پێشب ردن و دیاریکیردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بکه‌ین، چونکه هه‌ڵبژاردن ئه‌رکێکی سه‌رشانی هاوڵاتیانه و نابێت پشتگوێ بخرێت، به‌تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ی کورد که به ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ده‌زانین، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وێ ڕۆژێ پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌کان به ڕوح و گیانی خۆیان و لووله‌ی تفه‌نگه ژه‌نگاوییه‌کانیان به‌رگرییان له خاک و نیشتمان و مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌کرد، ئه‌گه‌ر ئه‌وێ ڕۆژێ ڕێکخستنه نهێنییه‌کانی کاته سه‌خته‌کانی سه‌رده‌می خه‌بات و به‌رخودان و زیندان و په‌تی سێداره جووته هاوڕێیان و بوون و دروشمی (که‌م بژی و که‌ڵ بژی) یان به‌رز کرده‌وه‌و به‌و دروشمانه به‌رگرییان له ئیڕاده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌کرد، ئه‌گه‌ر ئه‌وێ ڕۆژێ له ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌که‌ی ئازاری 1991 ته‌واوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان یه‌ک هێزو یه‌ک بازوو ڕاپه‌رین و دام و ده‌زگا به‌عسیه سه‌رکوتکه‌ره‌کانیان له کوردستان خاپوور کرد‌و وه‌ده‌رناو تاجه گوڵینه‌ی سه‌رکه‌وتنیان له‌سه‌ر نا، ئه‌وه ئه‌مڕۆش ئێمه‌ی کوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به به‌شداریکردنمان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕاپه‌ڕینێکی مۆدیرینانه به‌رپاده‌که‌ین و به‌رنامه و پیڵانی شۆڤینیه‌کان و داگیرکه‌ران و ناحه‌زانی گه‌ل و نیشتمان زینده‌به‌چاڵ ده‌که‌ین، ده‌نگمان ده‌بێته قه‌ڵغانێکی به‌هێز بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کان و هه‌وڵدان بۆ هێنانه‌دی مافه زه‌وتکراوه‌کان..
با ئێمه‌ش وه‌ک کوردانی تاراوگه ببینه پێشڕه‌وی کوردستانی عیشقی ئازادی و فرمێسک و زامدا خۆمان له که‌رنه‌ڤاڵێکی دیمۆکڕاسی قه‌شه‌نگی که‌م وێنه‌ی مێژوویی‌دا ئاماده‌بکه‌ین، بۆ به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردن، بۆ ئه‌وه‌ی دایکان و خوشکانی جگه‌ر سوتاویش به دڵۆپی فرمێسکی شادی بۆ زیاتر شادبوونی ڕوحی ڕه‌وانی شه‌هیده‌کانیان هه‌ڵوه‌رێنن..
کوردستانیانی به‌ڕێزو خۆشه‌ویست.. ڕۆژانی 5*6*7*/3 /2010 ڕۆژی ڕاپه‌ڕاندنی گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین ئه‌رکی دیمۆکڕاسی و نیشتنمانی و نه‌ته‌وه‌ییه، با ئێمه‌ش وه‌ک کوردانی تاراوگه ببینه داهێنه‌ری قوتابخانه‌ی کوردایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی و ئاڵا هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان و مرۆڤایه‌تی و نیشتیمانپه‌روه‌ری، با ئێـمه‌ی کوردستانیانی ده‌ره‌وه په‌یامێک بده‌ینه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان پێیان ڕابگه‌یه‌نین و بڵێین، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی کوردانی تاراوگه به جه‌سته‌ش لێتان دووربین، به‌ڵام ده‌نگ و ڕه‌نگمان.. دڵ و ده‌روونمان له‌گه‌لتانه ئه‌ی کوردستان.
له ناوه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ماوه‌رییه‌کاندا ڕۆڵی کاریگه‌ری خۆمان بگێڕن و هه‌ر به‌زمانی گوڵ و خۆشه‌ویستییه‌وه هه‌م خۆمان هه‌م که‌س و کار‌و دۆست و هاوڕێیه‌کانمان هانبده‌ین به جۆش و خڕۆش و جوانترین شێوه پێشوازی له هه‌ڵبژاردنی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بکه‌ین وگرنگی به‌شداریکردن بۆ چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری ڕاڤه بکه‌ین، ده‌بێ ئێمه‌ی ده‌نگده‌ری کورد له هه‌مووان زیاتر به گوڕوتینێکی زۆره‌وه به حه‌ماس و گیانی نه‌ته‌وه‌یی له بنکه‌کانی ده‌نگدان ئاماده‌بین، ده‌بێ هه‌مووان له هه‌وڵی ئه‌وه دابین له‌و پڕۆسه دیمۆکڕاسییه چاره‌نوسسازه براوه‌بین، نه‌ک له‌به‌ر خاتری پارت و لایه‌نه سیاسی یه‌کان، به‌ڵکو له ڕووی په‌رۆشیمان بۆ نه‌ته‌وه و خاکه‌که‌مان، ده‌بێ په‌رۆشیمان وامان لێ بکات زۆر شت له یه‌کتری قبوڵ بکه‌ین و درێخی و که‌مته‌رخه‌می له‌و ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌یییه پیرۆزه نه‌که‌ین..
هه‌ڵبه‌ته ده‌سته‌ڵاتی کوردستانی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئه‌رکی گه‌وره‌ی له بواری په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کاندا ئه‌نجامداوه و توانیوێتی ده‌نگی کوردستان به ڕای گشتی و ووڵاتانی جیهان و ده‌زگا نێوده‌وله‌تییه‌کان بگه‌یه‌نێ، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی کوردستانیشدا کۆمه‌ڵێک ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه، له بواره‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و زانکۆ‌و خوێندن و ته‌ندروستی و گوزه‌رانی خه‌ڵک و ئاسایش، بۆیه ئا له‌و کاته‌دا په‌یامی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێزو تێکۆشه‌ر ده‌که‌ین، که ده‌نگ بۆ لیسته‌که‌تان، لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ژماره 372 بده‌ن..
خوشکان... برایان.. کوردستانیانی زێده ئازیز...
ده‌نگدانتان بۆ لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ژماره 372 ده‌نگدانه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و خانه‌قین و شه‌نگال و تێکڕای شوێنه دابڕاوه‌کانی کوردستان..
ده‌نگی ئێوه ده‌نگدانه به دواڕۆژێکی گه‌ش و ڕووناک بۆ کوردستان...
ده‌نگی ئێوه به‌رنامه‌ی ئیڕاده‌ی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانه..
ده‌نگی ئێوه وه‌فادارییه بۆ که‌س و کاری شه‌هیدان..
با هه‌موو وزه‌و تواناکانمان له پێناوی سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆسه چاره‌نوسسازه بخه‌ینه گه‌ڕو هاوشان له‌گه‌ل کۆمه‌ڵانی ده‌نگده‌ری خه‌ڵکی کوردستاندا ویژدانمان بکه‌ینه ڕابه‌رو ئه‌و ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌یییه به‌جێ بگه‌یێنین و ده‌نگ به لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ژماره 372 بده‌ین..
به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان
کادیرو پێشمه‌رگه‌ی دێرین
م. عه‌ونی خۆشناو
27. 02. 2010 / هۆڵه‌ندا/ لاهای
|