|
رۆژی 18/2/2010 عه‌دنان عوسمانی په‌رله‌مانتار ی سه‌ربه‌كۆمپانیای ووشه له سایتی سبه‌یه‌وه هێرشی ناره‌وای كرده سه‌ر پێشمه‌رگه‌و به مێلیشیای ناوهێنان..
ئه‌م لێدوانه‌ی ناوبراو وای لێكردم كه به‌چه‌ند دێرێك وه‌ڵامی بده‌مه‌وه به‌ئاگایی بێنمه‌وه كه به‌رێزی شرۆڤه كارێكی نه‌سیاسیه‌و نه‌سه‌ربازیه كه‌سێك بووت له‌بواری راگه‌یاندی ئازادا كارت ده‌كرد ئه‌وكاته ده‌توانی به‌و له‌هجه‌یه لێدوان بده‌یت به‌ڵام ئێستا ئه‌ندام په‌رله‌مانی میلله‌تێكی كه پێشمه‌رگه له‌جینۆساید پاراستوویه‌تی تۆ چۆن رێگه‌به‌خۆت ده‌ده‌یت به‌زمانی شۆڤیه‌نیه‌كانه‌وه لێدوان بده‌یت..
هه‌موومان ده‌زانین به‌درێژایی مێژووی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی عێراقی هه‌رده‌م پێشمه‌رگه ره‌مزی خه‌بات و سیمبولی تێكۆشان بووه وگیان فیداكاری بووه.. له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق و به‌رده‌وام چقڵی چاوی دوژمنان و ناحه‌زانی كوردستان و كورد بووه..
هه‌میشه ناوی پێشمه‌رگه دڵی دوژمنانی له‌رزاندوه.. ئه‌وه دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان بووه سه‌دان ناو‌و ناتۆره‌ی له پێشمه‌رگه ده‌نا هه‌رگیز میلله ته‌كه‌مان ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه له‌بیر ناكات..
ئێستاش شوڤێنی و كۆنه به‌عسیه‌كان.. به‌ره‌ی توركمانی.. حه‌دبا و نوجێفی چاویان به‌كوردستان و كورد‌و پێشمه‌رگه هه‌ڵنایه‌ت كارده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كورد له‌عیراقی فیدراڵ‌دا و له‌باربردنی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌به‌غداو كوردستان...
كه‌چی واتازه به‌تازه عه‌دنان عوسمانی په‌رله‌مانتاری سه‌ر به كۆمپانیای ووشه هه‌مان قسه‌و ده‌سته‌واژه‌ی به‌عسیه‌كان و شۆڤێنیه‌كان به‌كارده‌هێنی، پێشمه‌رگه به‌مێلیشیا و چه‌ته ناو ده‌بات.. ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ پیرۆزیه‌كانمان.. خێزان نی یه له كوردستان به‌درێژایی سه‌رده‌مه‌كان یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی پێشمه‌رگه نه‌بووبێت..
ئه‌ی خێره كاك عه‌دنان به‌م شێوه‌یه قسه‌ده‌كات بۆ دڵ رازی كردنی كی وا ده‌ڵێت، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه‌له گرده‌كه‌ن و سه‌رده‌مانێك له‌شاخ بوون وه‌ڵامیان بۆ ئه‌م قسه‌یه چی یه؟..
یه‌كێك خۆی خه‌ڵكی كه‌لار بێت.. ناوچه‌ی ئه‌نفال و جینۆسایدی كورد ئه‌مه قسه‌ی بێت ئه‌ی دوژمنانی كورد بڵێن چی یان كاك عه‌دنان چاوی به‌وته‌باییه‌ی نێوان هیزه‌سیاسیه‌كانی كوردستاندا هه‌ڵنایه؟..
كۆمپانیایه‌ك گوی به‌ئه‌منی قه‌ومی نه‌دات.. له‌گه‌ڵ دوژمنانی كورد وكوردستان هاوپه‌یمانی بكات.. ده‌یان دروشمی له‌و جۆره‌و ده‌سته‌واژه‌ی ناشیاوی تر‌و له‌خۆیان ناشیرین تر بێننه كایه‌وه.. كوردستان و كورد و پێشمه‌رگه ئه‌وه‌یان لی قبووڵ ناكات.. هه‌موو بینیمان كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری چۆن بووه.. به‌عس نه‌یتوانیبی شكست به پێشمه‌رگه بێنی.
پێشمه‌رگه‌ی دێرین
هه‌ردی شێخ قادر
واشنتۆن
|