|
عه‌ونی خۆشناو
|
|
پێنج شەممە, 25 شوبات 2010 13:32 |
|
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌موو ووڵاتێکدا ده‌کرێته ڕۆژێکی مێژوویی و بۆنه‌یه‌کی نیشتمانی و که‌رنه‌ڤاڵێکی قه‌شه‌نگ و ڕازاوه، تێکڕای چین و توێژه‌کان و پێکهاته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، وه‌کو ڕۆژێکی مێژوویی و پرشنگدار لێی ده‌ڕوانن، چونکه له‌و ڕۆژه‌دا ئیڕاده ویستی جه‌ماوه‌ر له ڕێگای پیاده‌کردنی مافێکی دیمۆکڕاسییانه‌ی تاک، ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنه به‌رجه‌سته ده‌بێت، به‌و مه‌به‌سته‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ببێته زه‌مینه‌و ده‌رفه‌تێک بۆ ئاڵ و گۆڕکردنی ده‌سته‌ڵات..
دیاره هه‌ڵبژاردن له ووڵاتێکه‌وه بۆ ووڵاتێکی تر جیاوازه، ئه‌گه‌ر له ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان ئه‌وانه‌ی بنه‌ماکانی دیمۆکڕاسی په‌یڕه‌و ده‌که‌ن، هه‌ڵبژاردن ئاڵ و گۆڕی ده‌سته‌ڵات و نوێبوونه‌وه‌ی به‌رنامه و شێوازی کار‌و هاتنه پێشه‌وه‌ی هێزی نوێ و به‌رنامه‌ی نوێ بێت، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی کورد که ئه‌زموونیکی ده‌وڵه‌مه‌ندمان له‌گه‌لیدا نیه، به‌هۆی جه‌ورو سته‌می به‌رده‌وامی داگیرکه‌ران و ئه‌و گێژاوه سیاسییه‌ی له ناوچه‌که هه‌یه، بۆیه هه‌ڵبژاردنی ئه‌و جاره وێستگه‌یه‌کی چاره‌نوسسازه بۆ ئێمه‌ی کورد، چونکه چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌که‌مان له دووڕیانێکدایه یان به‌ره‌و ئۆقڕه‌یی و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی ئاوه‌دانی هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌نێت، یان به‌ره‌و دیکتاتۆری و دواکه‌وتوویی و نائارامی ده‌گه‌ڕێته دواوه، بۆیه داوامان له یه‌که‌یه‌که‌ی کوردان ئه‌وه‌یه له‌هه‌ر شوینێک بن به جۆش و خرۆشه‌وه به گوڕوتینێکی کورد په‌روه‌رانه و شێڵگیرانه به‌ره‌و مه‌ڵبه‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردن بڕۆن، هوشیارانه‌و دڵسۆزانه ده‌نگ بده‌ن و ده‌نگتان بکه‌نه قه‌ڵغانێکی پته‌و و به‌هێز بۆ پاراستن و زامنکردن و ده‌سته‌به‌رکردنی ده‌ستکه‌وته به‌دیهاتووه‌کان و خه‌بات بۆ هێنانه‌دی ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌تر و چاره‌نوسسازتر، ده‌نگ به‌و لیسته بده‌ن که چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌که‌مان دیاری ده‌کات و ئاوات و ئامانجی گه‌له سته‌مدیده‌که‌مان به‌ره‌و ترۆپکی سه‌رکه‌وتن ده‌بات.. ده‌نگتان بده‌نه لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ژماره 372 که ڕێڕه‌وی دیمۆکڕاسی له عێڕاق و کورستان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات که چه‌ندان ساڵه له‌و پێناوه‌دا به خوین باجی داوه، ئه‌مڕۆ کورد زیاتر له ڕۆژان پێویستی به پشتیوانی و پشتگیری و ده‌نگی هه‌مووانه بۆجێبه‌جێ کردنی ئه‌و کار‌و پڕۆژانه‌ی که‌بۆ خزمه‌تکردنی خه‌ڵکی کوردستان له به‌رنامه‌و پلانیاندا هه‌یه، بۆیه خه‌ڵکی کوردستان له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌یه‌کی چاره‌نوسسازدایه و ئه‌رکی هه‌موومانه به‌هه‌ست و سۆزێکی نیشتیمانپه‌روه‌رانه کار بۆ سه‌رخستنی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان بکه‌ین، هیوادارم وه‌ک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هه‌موومان بچینه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان، چونکه ده‌نگمان ویژدانمانه‌و چاره‌نووسمانه، خه‌بات و به‌رخودان و تێکۆشانی نیوسه‌ده‌ی ڕابردووی پێکهاته سه‌ره‌کییه‌کانی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له پێناوی ئاشتی و ته‌بایی و پێکه‌وه ژیانی گه‌لان و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی هه‌میشه‌یی بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بووه، له پێناوی ئاینده‌یه‌کی باشتر‌و گه‌شتر بۆ نه‌وه‌کانمان بووه، بۆیه ده‌نگدانتان به لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ژماره 372 نیشانه‌ی وه‌فاداریتانه بۆ خوینی شه‌هیدان و هه‌وڵدانه بۆ دواڕۆژێکی گه‌ش و ڕووناک بۆ کوردستان..
کادیرو پێشمه‌رگه‌ی دێرین
م. عه‌ونی خۆشناو
23. 02. 2010 / هۆڵه‌ندا/ لاهای
|