|

هاونیشتمانی‌یه به‌رێزه‌كان كه سوكارو بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
پێشمه‌رگه که‌مئه‌ندام بووه‌کانی سه‌نگه‌ر پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان
هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له هه‌رکوێ‌یه‌ک هه‌ن سڵاو، سڵاو له ده‌ست و مه‌چه‌کتان..
ئێمه وه‌ک لقی هه‌نده‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و لێدوانه نامه‌سئولانه‌یه‌ی عدنان عوسمانی ئه‌ندام په‌رله‌مان ئه‌که‌ین سه‌باره‌ت به به‌کار هێنانی ووشه‌ی میلیشیا به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه ئه‌و هێزه‌ی که به‌ده‌یان ساڵه له خه‌بات دایه و به هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید بووه له پێناو ئه‌و خاکه‌ی که به خوێنی گه‌شیان کوردستانێکی ئازاد‌و پڕله ئاسایش و ئه‌و په‌رله‌مانه پیرۆزه‌ی بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان هێناوه‌ته به‌رهه‌م که جه‌نابیشتان ئه‌ندامن له‌و په‌رله‌مانه‌داو له‌جیاتی داکۆکی له شه‌هیدان و هێزو بازوی ئه‌و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که ئێستاش به‌شه‌ونخونی و له‌خۆبوردوانه له‌سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه به‌رانبه‌ر تیرۆریستان و ناحه‌زانی گه‌له‌که‌مان سنگیان ده‌رپه‌ڕاندووه و به‌رگری له‌و ئازادی‌یه ئه‌که‌ن که جه‌نابتان به سیاره‌ی ئاخر مۆدێل ومعاشی باش و ژیانی بێ‌ترس و پاروی چه‌وری تیا ئه‌گلێنن.
نازانین چۆن زاتتان کرد به‌رانبه‌ر به پێشمه‌رگه نجێفی ئاسا بڵێن میلیشیا له‌کاتێکدا شه‌ڕێکی سه‌خت له‌وپێناوه‌دا له به‌غداد ئه‌نجام درا تاکو له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق‌دا دانی پیا بنرێت وه‌ک هێزێکی سیمبوڵی رزگارکه‌ری عێراق له‌چنگ دیکتاتۆرترین ڕژێمی سه‌رده‌م وپه‌لکێش کردنیان بۆ به‌رده‌م په‌تی سێداره، وه له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ک ببێته سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ ئه‌وێش کاریزمای سه‌رده‌م سه‌رۆک مام جه‌لاله، هه‌ر ئه‌و پیشمه‌رگه‌یه‌بوو که له ناو 32 کاندیدا توانی به‌رزترین ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت و له کۆنفرانسی سۆسیال ئه‌نته‌ر ناسیونال و وه‌ک جێگری سه‌رۆکی ئه‌و ڕێکخراوه بناسریت.
ئێمه پێمان وایه ئه‌گه‌ر جه‌نابتان جوتێک ئه‌دیداس له‌پێتاندا بدڕایه و جارێک برسیتان بوایه و دوو گوله به‌لاتاندا تێبپه‌ڕی‌یایه و گه‌رمایه‌ک و سه‌رمایه‌ک و برسی بوونێک ڕووی تێ بکردنایه هه‌رگیز ڕێگاتان به‌خۆتان نه‌ئه‌دا به‌و سیمبوڵانه‌ی کوردستان بڵێن میلیشیا، بۆیه داوای دادگای‌یه‌کی عدیلانه ئه‌که‌ین که عه‌دنان عوسمان و ووشه‌کانی بخاته به‌ر لێکۆڵینه‌وه تا جارێکی‌تر که‌س نه‌توانێت سیمبوڵیه‌تی پێشمه‌رگه له‌که‌دار بکات.
هاوووڵاتیانی به‌ڕێز كاتێك دێینه‌سه‌ر ووشه‌ی پێشمه‌رگه و ئه‌مانه‌وێ یادی به‌رز بنرخێنین و بۆ نه‌وه‌کانمانی باس بکه‌ین و بۆیان بگێڕینه‌وه پێشمه‌رگه مانای چی‌یه و چ ئه‌رکێکی له‌سه‌ر شانه!
لێره‌دا جێ‌ی خۆیه‌تی بڵێین پێشمه‌رگه ته‌نها ووشه‌یه‌ك نیه‌و به‌س به‌ڵكو به‌ده‌یان هه‌زار شه‌هیدوبه هه‌زاران داستانی نه‌به‌ردانه و ده‌یان رۆمان و كتێب وه ده‌یان فلیمی شۆرش گێری له‌خۆ ئه‌گرێت.
هه‌زاران سڵاو بۆ ئه‌وشۆڕه سوارانه‌ی كه گیانیان به‌خشی‌یه رزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌یان وه ناوی خۆیان نا پێشمه‌رگه.
لقی هه‌نده‌رانی
پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کانی کوردستان
22/2/2010
سوید
|