|

ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ڕێکه‌وتی 21. 02. 2010 له شاری زیوریخ به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و ژنانی شاخ، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوان سازکرا. سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن کاك ئارام جه‌وهه‌ر که‌رکوکی به‌خێر هاتنی ئاماده‌بوان کرا و کۆبوونه‌وه‌که به خوله‌کێك وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد، دواتر باسێك سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن پێشکه‌ش کراو ده‌وری{ی. ن. ك } له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ڕوون کرایه‌وه و داوا له پێشمه‌رگه دێرینه‌کان کرا که‌وه‌ك چۆن له شاخ خه‌باتیان کرد بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م ڕۆژه، ئه‌مڕۆش کاریگه‌رییان له‌سه‌ر که‌س و کاریان هه‌بێت که‌به‌ره‌و سندوقه‌کانی ده‌نگدان بچن و ده‌نگ به‌لستی هاوپه‌یمانی کوردستان و کاندیداکانی{ی. ن. ك } بده‌ن.
دواتر له‌لایه‌ن کاك سه‌مه‌د که‌رکوکی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌ده‌ستیان که‌شتووه خوێندرایه‌وه و ئه‌و خاڵانه‌ی که‌په‌یوه‌ندیان به ده‌نگده‌رانی تاراوگه‌وه هه‌یه ڕوون کرانه‌وه، هه‌ر وه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که‌ئه‌مڕۆ چه‌کی ده‌ستی ئێمه مۆرکردنی په‌نجه‌مانه له ڕۆژی ده‌نگداندا بۆ{ی. ن. ك } و ئاسووده‌کردنی گیانی هاوڕێ شه‌هیده‌کانمانه.
له‌ته‌وه‌ریکی تری کۆبوونه‌وه‌که‌دا ده‌رگای گفتوگۆ بۆ ئاماده بووان کرایه‌وه، شایانی باسه له‌لایه‌ن زۆربه‌ی به‌شدار بوانه‌وه گلله‌یی و گازانده‌ی زۆر له کۆمپانیای ووشه و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کرا
که‌ناوی پیشمه‌رگه‌یان به میلیشیا بردوه‌و کاری تێکده‌رانه له کوردستان ئه‌نجام ده‌دن و له
ئه‌وروپاش سه‌ره‌تاکانی ده‌رکه‌وتوه، به‌لام له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پیشمه‌رگه دیرینه‌کانه‌وه داوا له
ئاماده‌بوان کرا که ئیمه وه‌ک لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان و {ی. ن. ك} پابه‌بدبوونی
خۆمان به‌یاساکانی کۆمسیونی بالای هه‌لبژاردنه‌وه ده‌که‌ین و خۆمان له هه‌موو شه‌ڕ
فرۆشتن و ئاژاوه گیڕییه‌ك به‌دوور ده‌گرین له پێناو سه‌ر خستنی پروسه‌ی ده‌نگدان و دۆزی ره‌وای گه‌له‌که‌مان دا. هه‌روه‌ها هه‌ندیک کیشه و پرسی تایبه‌تی پیشمه‌رگه دیرینه‌کان تاووتوێ کراو له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه چاره‌سه‌ر بۆداواکاریه‌کان دانرا.
له کۆتایی دا به‌رێز کاک ئارام جه‌ختی له‌سه‌ر ئامانجه‌کانی کۆبونه‌وه‌که کرده‌وه‌و راشیان گه‌یاند که ئێمه وه‌ک {ی. ن. ك} رۆژی 6/3/2010 هه‌موومان پێکه‌وه له‌که‌رنه‌ڤاڵی یادی راپه‌رینه مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری سالی 1991 دا به‌ره‌و سندوقه‌کانی ده‌نگدان له‌وولاتی ئه‌لمانیا به‌رێده‌که‌وین.
کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و ژنانی شاخ< لیژنه‌ی سویسرا
ئاماده‌کردنی
قادر عومه‌ر سعید
|