|
جهلال مهلا مستهفا
|
|
دووشەممە, 22 شوبات 2010 10:52 |
|
عەدنان عوسمان ئەدای نادرووست و نا تەندروستی کەلێن یان جێیەک ناهێڵێتەوە تا هەر کاتێ فیکرەی دانیشتن و گفت و گۆ ڕەخسا لێی دابنیشین. ئێمە تێ ناگەین ئەم بیرکردنەوەیە ج پاشخانێکی فیکری هەیە لە کاتێکا جوانترین و گەش ترین مێژوو کە شێرە ژن و شێرە پیاوانی کورد بە بیر و بازوو و ڕۆح و جەستەیان نەخشیان کردووە و نووسیویانەتەوە بە شایەدی دۆست و دوشمن، جوانترین وسەخترین قۆناغی ڕزگاری نیشتمانی کوردستان بەهۆی دەستەوسان نەبوون و بەرخۆدان و فیداکاری پێشمەرگە و پێشمەرگایەتییەوە بووەو دوانەکەوتوون لە کاروانی خەبات و تێکۆشان بۆ ڕزگاری گەل و نیشتمان... کەچی بێ هیچ سڵ کردنەوە لە خەڵکی کوردستان و لەو تێکۆشەرانەی بە ڕێکەوت ماوون، لەو کەسانەی بەشێکی جەستەیان لەو پێناوەدا داناو لە دایک و باوک و خوشک و برا و کەس وکاری شەهیدان، کەسێک ئەو جورئەتە بداتە بەر خۆی و پەت بپچڕێنێ و چاوو بنوقێنێ و پڕ بە لالغاوەی هاوار بۆ پیس کردن و ناوزڕاندنی پێشمەرگە بکات. ووتمان دەنگ مەکەن کۆمەڵە خەڵکانێک پەیا بوون ئەیانەوێت مێژووی شۆڕش و بەرخۆدانەکانی کورد وەک خۆی بنووسنەوە کەچی ئەمە سەرەتای کارە؟! دیارە ڕاستە کە ئەڵێن سیسرک بە بۆنی گوڵ سەری دەئاوسێ. ئێمە بڕوامان وایە کە سیاسییەکانمان لەگەڵ ئەوەی کارەکەیان مەسەلەی ئەخلاق نییە بەڵام پێویستە بەتەواوی لە ئەخلاق و ماناکەی دوورنەبن و خۆیان نەسڕیبێتەوە لێی و بەشێک لەو نیگەرانیو بێزاریییەی خەڵک بە دۆخی نالەبارو نادادپەروەری هەڵە لێکدانەوەی ئەخلاقی سیاسی و ناجێگییری ووڵاتەوە دێتە ئاراوە. بە ڕێکەوتنی کاروانی کوردایەتی و کوردستانی کەسانی ماندوو نەناس و نەفەس درێژ و پێشمەرگەی ئەوێت، هەندێ کەس ناتوانن پێشەنگی وەرچەرخانەکان بن، زوو ماندوو ئەبن و کاروانەکەیان پێ ناگاتە جێ. بزاڤی ڕەمەکی و حەماسەتی بێ فیکر و پرەنسیپ ناتوانێت کاریگەری بەردەوامی هەبێت لەسەر ڕەووتی ڕووداوەکان. ئێمە ئەزانین کە کۆمپانیای ووشە و بزووتنەوەی گۆڕان پرەنسیپی یەکێتی فیکرو ئاڕاستەیەکی دیاریکراوی کارکردنیان نییە، بۆیە ئاسایییە هەر کەسەیان بۆ خۆی چۆن بیر ئەکاتەوە بەڵام حەق وایە هێرشی ناڕەوا بۆسەر موقەددەساتەکان ڕێ پێ نەدرێ و لغاوی هەندێک کەس شل نەکرێت ئەگەر نا پێشمەرگە و کەم ئەندامانی سەنگەر و کەس و کاری شەهیدان و شەهیدەکانیش لێتان ڕائەپەڕن و دارتان بەسەر بەردەوە ناهێڵن!! خەڵکانێک بڕوایان وابوو کەهەرچی قسەیەک لەسەر هەر بابەت ومەسەلەیەک بکەن ناگەنە سەر پێشمەرگە و پێشمەرگایەتی و ئەوان کاریگەرییان ئەبێت لەسەر تۆخ کردنەوە و ناساندنەوەی جارێکی تری پێشمەرگەو بەرخۆدان و داستانەکانی بە نەوەی نوێ!! کەچی ئەم کاک عەدلان عوسمانە قاچی ئێمەشی گرت... . پێشمەرگە تۆ و هەموو خەڵکی کوردستانی لە هەڵمەتی سڕینەوەی نەتەوایەتی و لەناوچوون پەڕاندۆتەوە بۆ کەناری ڕزگاری و دڵنیا بوون لە ژیان و یەکێکە لە جوانترین سونبولەکانی ناو زەمان و زەمین و مێژوویەکی شۆڕشگێڕانە تەنانەت دوشمنەکانی کوردیش ناتوانن خۆیانی لێ لادەن و دان بەو ڕاستیەدا ئەنێن. حەق وایە هەموو کوردێکی بەئەمەک لە کاڵ بوونەوە و هەڵپڕووکان بیپارێزێت. لێرەوە وەک کۆمیتەی سویدی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینە دڵسۆز و بەئەمەکەکانی خەڵکی کوردستان ڕووی پرسیار ئەکەینە ئەو هاوڕێ و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانەی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکان کە ئێستا لە ناو گۆڕاندا کار ئەکەن ئەگەر ڕازین ئەم عەدلان عوسمانە کەوا ئەزانێ شۆڕش و بەرخۆدان لەو کاتەوە درووست بووە کەئەو یەکەم بەردی تیا تەقاندووە و بەڕاست و چەپا بێ سڵ کردنەوە لە هیچ بەهاو ئیلتزامێکی ئەخلاقی و نەتەوەیی و نیشتمانی قسە ئەکات و ببێتە دەمڕاستیان ئەوە جگە لەوەی غەدر لە خۆیان و مێژووی شۆڕشگێڕیی کورد ئهکهن شتێکی تر نییە.
جەلال مەلا مستەفا کۆمیتەی سویدی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان
|