|
له سه‌ره‌تای دروست بونی عێراقه‌وه له ساڵی (1920) وه، کوردستانیان پێوه لکاند به بێ ره‌زامه‌ندی و ئاوردانه‌وه‌یه‌ك بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك هه‌روه‌کو کۆیله هه‌ڵس و که‌وتیان له‌گه‌ڵ کرد له لایه‌ن ووڵاتانی عێراق و ئێران وتورکیا زل هێزه‌کانه‌وه ئه‌مه سه‌ره‌تای قۆناعێکی تاریکی بوو بۆ کۆمه‌ڵانی کوردستان درێژه‌ی کێشا تا شۆڕشی ڕزگاری به‌رپا بوو له پێناوی مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کدا هه‌زاران که‌س له ڕۆڵه‌کانی بونه قوربانی. خه‌ڵکی کوردستان چونه قۆناعێکی هیواو ئاواته‌وه که به ڕوناکی ناسراوه.
ده‌وڵه‌مه‌ندی خاکی کوردستان و ستراتیجی شوێنه‌که‌ی وای کردوه هه‌میشه ووڵاتانی ئه‌مریکا و بریتانیا و فر‌نسا چاوی تێببڕن و چی سه‌روه‌ت و سامانی هه‌یه به هه‌ده‌ری به‌رن له پێناوی قازانجی خۆیاندا دڵی روسیاش رازی بکه‌ن له ده‌سکه‌ته‌کانی.
به درێژای ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له‌دوا یه‌که‌کان له عێراقدا هه‌تا ساڵی (2003) ڕوخانی دوا ڕژێمی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی فاشت بوو، کورد به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگای پێنه‌دراوه بتوانێت ده‌نگی خۆی بگه‌یه‌نێت و بچێته ناو پرۆسه‌ی به‌ڕێوبردنی ده‌سه‌ڵاته‌وه و بگره به هه‌موو شێوه‌یه‌کی دژ و دوور له مافه‌کانی مرۆڤ هه‌وڵیان داوه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت نه‌یهێڵن هه‌ر وه‌کو چۆن به ئه‌نفال و کیمیایی و وێران کردنی گونده‌کان و کۆمه‌ڵ کوژی و زینده به‌چاڵ درێخیان نه‌کرد لێمان.
له ساڵی (2003) وه عێراق چوه ژیانێکی نوێ وه سه‌ره‌ڕای کۆمه‌ڵێك کێشه‌و ڕوداوی ناخۆش له دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس، به‌ڵام به هه‌وڵ و تێکۆشانی پارته سیاسیه‌کان به تایبه‌تی یه‌کێتی و پارتی و دۆستان ئه‌م قۆناغه هه‌ستیار و ناخۆشه‌یان بری، تا ساڵی (2005) خه‌ڵکی عێراق ئازادانه و به شێوه‌یه‌کی دیموکراتی چون به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عێراق، کوردیش به‌شێکی سه‌ره‌کی و به‌هێز بوو له‌و پرۆسه‌یه‌دا توانی پێگه‌ی خۆی دیار بکات و کۆمه‌ڵێك ده‌سکه‌وت له سه‌ر مافه نه‌ته‌وه‌یه‌کان له ده‌ستوری عێراقدا داڕێژێت و بیچه‌سپێنێت له ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌کانیه‌وه له‌ناو په‌رله‌مانی ناوه‌ند له (به‌غداد) .
ئه‌مه بوه یه‌که‌م ده‌روازه‌ی کورد که ئاشنا بێت یان به‌شدار بێت له پرۆسه‌ی به‌ڕیوبردنی ووڵاتێکدا که عێراقه کوردستانیش به‌شێکی سه‌ره‌کی ئه‌م وڵاته‌یه.
له ده‌وره‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردن نوێنه‌ره‌کان به پێی توانای خۆیان کاریان کرد به هاوکاری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌سکه‌وتی باش و ئاینده‌ی گه‌شیان داڕشت.
چوار ساڵی هه‌ڵبژاردن ته‌واو بوو، ئێستا خه‌ڵکی عێراق به هه‌موو پێکهاته که‌یه‌وه سه‌رقاڵی ده‌وره‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردنن و خۆیان ئاماده ئه‌که‌ن چۆن بانگێشه‌ی لیسته‌کانیان ئه‌که‌ن و کاندیده‌کان چۆن خۆیان ده‌رئه‌خه‌ن و هه‌گبه‌که‌یان چی تێدایه بۆ خه‌ڵکی و دۆستانیان، هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك له سه‌رده‌می یاسایی خۆیدا گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
گرنگی هه‌ڵبژاردن چیه؟
مانای گرنگی دانه به مافه‌کانی مرۆڤ و کۆمه‌ڵ، چه‌مکی سه‌ره‌کی دیموکراتیه هه‌وڵ دانه بۆ به‌ره‌و پێش چونی سیسته‌می هه‌ڵبژاردن و دوانه‌که‌وین له ووڵاتانی پێشکه‌وتنخواز مرۆڤه‌کان ئازادبن له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌یان.
کوردستان گرنگی زۆری هه‌یه بۆ داڕشتنه‌وه‌ی عێراقێکی نوێ له‌سه‌ر پاراستنی مافه‌کانی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی به هێز کردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دۆستانی.
کوردستان ئاماده یه بۆ هه‌ڵبژاردن (لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ژماره 372) نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه که به لیستی برایه‌تی و پێکه‌وه ژیان ناسراوه، لیستی ئه‌و لایه‌ن و قه‌واره سیاسیانه‌یه که خاوه‌ن ئه‌زمون و قوربانین له پێناوی عێراقێکی ئازاد و فیدراڵ. به‌هێزترین لیسته له‌سه‌ر ئاستی کوردستان وعێراق که به‌رنامه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند و به کاندیدی (نوێنه‌ری) خاوه‌ن ئه‌زمون و ناسراوه وه هاتۆته مه‌یدان.
ده‌نگ دان مایه‌ی به‌دی هێنانی ئاسایش و ئارامی و ئامانجه‌کانته وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ك. وه‌کو تاکێك ئه‌رکه نیشتمانیه‌کانت جێ به جێ ئه‌که‌یت، ئه‌مه ویژدان و بیری تاکی کورده به‌رامبه‌ر ئاینده‌ی خۆت و ماڵ و منداڵت.
گرنگی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستی عێراقێکی فیدڕاڵ به هێز کردنی پیگه‌ی کورده له پێناوی ته‌واو کردنی کاره‌کانی ده‌وره‌ی یه‌که‌می نوێنه‌ره‌کانمان هه‌روه‌ها پارستنی یان به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی به‌رزترین ده‌سه‌ڵات که بۆ کورد گرنگی زۆری هه‌یه هه‌ر چۆن له ڕابوردوو به‌ڕێز (مام جه‌لال) نه‌ی هێشت ئه‌و بڕیارانه‌ی که دژ به که‌رکوك و کورد ده‌رچون له لایه‌ن ناحه‌زانه‌وه دژی وه‌ستایه‌وه‌و ره‌تی کرده‌وه ئه‌مه وه‌کو ده‌سکه‌وت و سه‌رکه‌وتنه بۆ کورد گرنگی زۆری هه‌بوو، هه‌روه‌ها به هێز کردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حوکمه‌تی ناوه‌نده.
نوێنه‌ره‌کانی کوردستان هه‌وڵ بده‌ن بۆ ته‌واو کردنی یان سه‌رخستنی ماده‌کانی ده‌ستور که تایبه‌ته به فیدرالیه‌ت و سامانه سروشتیه‌کان و سوپا و هێزی پێشمه‌رگه و جوغرافیای کوردستان.
لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان زۆر به گرنگیه‌وه ئه‌روانێته هه‌ڵبژاردن که به شێوه‌یه‌کی هێمن و ئازادانه بڕوات دوور له‌هه‌ر ده‌ست تێوه‌ردانێکی ناوخۆ و ده‌ره‌کی که زیان له ئه‌زمونی گه‌له‌که‌مان بدات.
سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن کۆمه‌ڵێك به‌های به نرخی هه‌یه بۆ کورد ئه‌یسه‌لمێنێ که گه‌لێکی ئازادی خوازه ئه‌توانێت مافه‌کانی به‌ده‌ست بهێنیت، بۆ دنیای ده‌ره‌وه‌ش که ئاماده ئه‌بن هه‌رچی چاوی کامێره و چاودێره ئه‌یبینن. ئه‌توانرێت ئه‌م پرۆسه‌یه به‌سه‌ر که‌وتویی کۆتای بێت و ببێته مه‌شخه‌ڵێکی داگیرساو له ناوچه‌که‌دا.
پێوسته قه‌واره سیاسیه‌کان گرنگی بده‌ن به سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردن دوور له تانه و کاری ناجۆر که زیان بگه‌نێت، کات گرنگه پێوسته ته‌رخان بکرێت بۆ پێشکه‌ش کردنی به‌رنامه و ناساندنی نوێنه‌ره‌کان.
هاوپه‌یمانی کوردستان چۆن له ڕابوردوو پارێزه و داکۆکی کار بوو له‌سه‌ر مافه نه‌ته‌وه‌یه‌کان ئه‌م جاره‌ش به هه‌مان شێوه کار ئه‌کات به به‌رنامه‌ی فراوان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه که هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵی له خۆ گرتوه.
پێوسته کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌شداربن له کاره‌کانی ئاینده و مافه چاره‌نوسه‌کاندا به هاوکاری و به‌شداری هه‌موو لایه‌کامان ئه‌توانین کاره‌کان باشتر و جوانتر بکه‌ین و سه‌رکه‌وتن نزیکتر بکه‌ینه‌وه.
دواکه‌وتن یان فرامۆش کردنی هه‌ڵبژاردن ئه‌بێته دروست کردنی بۆشاییه‌ك پڕ کردنه‌وه‌ی ئاسان نابێت.
سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدان بژی کورد و کوردستان
ئه‌کره‌م محمدئه‌مین ئه‌حمد
25 / 2 / 2010
|