|
ئێمه تا راده‌یه‌ك ئاشنایه‌تیمان له‌گه‌ل پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا په‌یدابووه‌و ده‌زانین گرنگی هه‌ڵبژاردن له چی دایه، واته كه‌م یان زۆر هوَشیاری هه‌ڵبژاردن لای هاوڵاتیانی كورد دروست بووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و گۆڕانه سیاسیانه‌ی له كوردستان وعێراق رویان داوه له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه راپه‌رینی گه‌له‌كه‌مان له به‌هاری 1991 و روخانی رژێمی به‌عس له 2003 كه ئه‌م دوو رووداوه گرنگه بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراقی گۆڕی وبوون به پێشه‌نگی گۆرانكاریه‌كان.
هاوڵاتیانی كوردستان به‌شداریان له چه‌ندین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا كردووه وه‌ك هه‌لبژاردنی (په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا وشاره‌وانیه‌كان) ئێستاش له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی ترین ئه‌ویش هه‌لبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (په‌رله‌مانی عێراق) ه.
دیاره مافی ده‌نگدان و هه‌لبژاردن و به‌شداریكردن له بڕیاره چاره‌نووسازه‌كان و پرسه گرنگه‌كانی وڵات مافی هاوڵاتیانه كه‌له رێگای یاساوه بۆی فه‌راهه‌م كراوه كه ئه‌مه‌ش لایه‌نه‌كی گرنگی سیسته‌می دیموكراسیه، له پرۆسه‌یه‌كی ئه‌وهادا مافی خۆیه‌تی ده‌نگ به‌كام لیست وقه‌واره‌و كاندید ده‌دات، له‌هه‌مان كاتیش‌دا مافی خۆیه‌تی ده‌نگ ده‌دا یانا، به‌ڵام ده‌بێت هاولاتیانی كوردستان له‌وه ئاگادار بن و هوشیار بن چ هۆكارێك وایان لی ده‌كا بگه‌نه ئه‌و بڕیاره‌ی كه نه‌چنه سه‌ر سندۆق و ده‌نگ نه‌ده‌ن، راستیێك هه‌یه پێویسته به بایه‌خه‌وه وه‌ری گرین وگرنگی پإ بده‌ین و له‌سه‌ری بوه‌ستین ئه‌ویش ره‌وشی سیاسی عێراقه به‌تایبه‌تی ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندیان به ئێمه‌وه هه‌یه، ده‌بێت به‌راوردێك له نێوان هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان وپه‌رله‌مانی عێراقدا بكه‌ین، ئه‌م دوو هه‌لبژاردنه له‌گه‌ل یه‌كتری جیاوازیان هه‌یه ده‌بێت هه‌موومان ئه‌م جیاوازییه بزانین، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پرۆسه‌یه‌كه تایبه‌ت به نێو خۆی كوردستانه‌وه ململانإ وكێبركێی نێوان لیست وقه‌واره‌كان بۆبه‌ده‌ست هێنانی ده‌نگی هاوڵاتیانی كورد له‌سه‌ر پێوه‌ری خزمه‌تكردن به كوردستان له بواره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌وخزمه‌تگوزاری و مافه مه‌ده‌نیه‌كان و.. تاد، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌نسبه‌ت هاوڵاتیانی كورده‌وه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی زۆر گرنگن كه‌په‌یوه‌ندی به جێگیركردنی مافه‌كانمانه وه هه‌یه.
گه‌ر هاوڵاتیێك له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی نه‌دابێت وه‌ك ناره‌زاییه‌ك له‌وه‌ی كه له كوردستان كه‌م وكورتی هه‌بووه‌و خزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانكردنه‌وه وه‌ك پێویست نه‌بووه یاخود داوا‌و داخوازیه‌كانی تایبه‌ت به خۆی بۆی جێبه‌جإ نه‌كراوون ئاسایی بێت، به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق با هه‌مان پێوه‌ر به‌كارنه‌هێنإ.
تائێستا ئێمه له‌گه‌ل به‌غدا كۆمه‌لێك كێشه‌وپرسی گرنگمان هه‌نه به هه‌لپه‌سێردراوی ماون چاره‌سه‌ر نه‌كراون له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه پرسی كه‌ركوكی خۆشه‌ویست و ناوچه دابڕاوه‌كان و جێگیركردن و پارستنی مافه ده‌ستووریه‌كانمان وپێشخستن وگه‌شه‌پێدانی سیسته‌می فیدرالی، بۆ ئه‌م پرسه گرنگانه ده‌بێت پێگه‌ی كورد له عێراقدا به‌هێزبێت ئه‌م پێگه‌یه‌ش په‌رله‌مان و داموده‌زگا به‌رزه‌كانی عێراقی فیدراله، بۆیه ده‌بێت به‌شداریكردن و ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانی عێراق به ئه‌ركێكی نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌یی بزانین.
له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئاستی فره‌وانی و رێژه‌ی به‌شداریكردنمان رۆل ده‌بینإ بۆ به‌هێزبوونی پێگه‌مان له به‌غدا، تا رێژه‌ی ده‌نگه‌كانمان زۆر بێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانمان زیات پارێزراوتر ده‌بێت، نه‌ك هه‌ربۆ به‌غدا به‌لكو دۆست و دوژمنانیشمان خوێندنه‌وه‌یه‌كی تریان ده‌بێت، هه‌روا هێزی ئیراده‌شمان باڵاتر ده‌بێت.
بۆ هه‌ڵبژدرانی په‌رله‌مانی عێراق سإ لایه‌نی سه‌ره‌كی (كورد وشیعه‌وسوننه) به‌شدارو له ململانێدان جگه له‌وه‌ی هه‌رسێكیان پشتیان به جه‌ماوه‌ری خۆیان به‌ستووه له هه‌مان كاتیش‌دا كۆمه‌لێك فاكته‌ری تر له پشتیانن، لایه‌نی سوننی وڵاتانی سوننه مه‌زهه‌ب كۆمه‌ك وپالپشتێكی به‌هێزیان ده‌كه‌ن لایه‌نی شیعه‌ش به هه‌مان شێوه‌وله هه‌مان كاتیش ده‌سه‌لاتیشی به‌كار ده‌هێنإ، به‌ڵام لایه‌نی كوردی تاكه فاكته‌ر كه پشتی پإ ده‌به‌ستإ میلله‌ته‌كه‌یه‌تی.
بۆیه له روانگه‌ی ئه‌م راستایانه‌ی سه‌ره‌وه با هه‌موومان به فره‌وانی به‌شداری بكه‌ین له هه‌ڵبژاردن و به ئه‌ركێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی بزانین و ده‌نگ بده‌ین.
ako_akoiy@yahoo
|