|
نووسهری گشتی
|
|
چوار شەممە, 10 شوبات 2010 09:51 |
|
پێش ئەوەی نیوتن یاسای کێش کردنی زەوی داڕێژێ هەزاران سێو لەدار کەوتوونەتە خوارەوە و کەسیش قسەیەکی فیزیکی یان ماتماتیکی لەسەر ئەو حاڵەتە نەکرد، پێش فیساگۆرس گەردوون گەلێ سێگۆشەی گونجاو و نەگونجاوی تێدا بووە، زۆریشیان دوو دوو چوارگۆشە یان لاکێشە درووست کردووه لەسەر لا و تەنیشت و ژێ دانیشتوون. ئەم دوو پیاو چاکە بەو دوو ڕستەیە فیزیا و ماتماتیکیان خستە سەر پێی خۆی. گەلێک یاسای تر کە مرۆڤایەتی پاش اڕشتنیان بەتەواوی و ئاسانی سوودیان لێ وەرگرتن... .. هەر هەموویان پێش ئەوەی بلیمەتێک بیانکاتە یاسا وەک پێویست جێی خۆیان نەگرت بوو، کەواتە ئەکرێت بووترێت ئەو کاتەی بیریارەکان ڕای درووستی خۆیانی تیا ئەدەن ئەبێتە خاڵی وەرچەرخان و نزیک بوونەوەی ڕێگای دووری ئەوسەر ناڕۆشن! ئەم ڕەهەندە و زانا گەلێکی تر چاخە تاریکەکانیان بە بیر و ئەندێشەیان ڕۆشن کردەوەو وایان کرد مرۆڤەکان ئاسانتر و گونجاوتر هەنگاوەکانیان هەڵبێنن تابگەنە کامی یەقین و سەفرازی بۆ ئەوانی دوای خۆیان یان نەوەکانیان بەدی بێت. چاک وایە ئیتر سەردەمی کڵۆڵی و مەینەتیەکان پاس بدەین تەنیا بۆ سوود وەرگرتنی نەتەوەیی و نیشتمانی بخوێنینەوەو نەهێڵین دووبارە ببنەروە و ئەوانەی بەشی زۆریان لێی بەرکەوتووه بۆیان قەرەبوو بکرێتەوە، ڕووگەیان لە خەم وەرگێڕێت بە باشتر و باشترکردنی ژیانی خۆیان و نەوەکانیان. نەک هەمیشە لە ئەندێشەی نەهامەتیەکاندا تووشی دەردی زیاتر و خەمۆکی بکرێن. کارێک بکرێت ئەوەندە خۆیان بە مەغدوور و بەش مەینەت نەزانن و بۆیان بسەلمێنرێت کە بەشێک لە ئازادی وسەفرازی میللەت و نیشتمان بە ئەرک و جەستەو ڕۆحی ئەوان هاتۆتە دی هەر بۆیە حەقی باشترین ژیانیان هەیە. ئانشتاین ئەڵێت: ئەگەر جولەکە پێی وایە ئەتوانێت نە هامەتی و ئازارەکانی بکاتە سەرمایە بۆ جیاکردنەوەی خۆی لە خەڵکانی تر، بە پەنابردن بۆ ئەم خۆ ناسادنە هەڵەیەکی گەورە دەکەن، ئەوان ئازارەکانیان حاشا هەڵناگرێت و ئەم پرەنسیپە سنوورە مۆڕاڵییەکان فراوانتر ناکەن بەڵکو پێچەوانەکەی بەرهەم ئەهێنن. میللەتێک دوای ئەو هەموو نەهامەتیە بە زۆرو بێ خواستی خۆی لەسەر خاک و ووڵاتی داببڕڕێت لە بەشێکی زۆری جەستەی کە ئێستا هەربەشی تێکەڵ بە کولتوری ئەو میللەت و ووڵاتانەی پێوەی لکێنراوە بە تێپەڕبوونی کات و لەژێر فشاری سڕینەوەی زمان و کولتور و زەبری کوشندەی نەتەوەییدا، لەهەندێک حاڵدا وای لێهاتووه کە ڕاستە هەمووی کوردە بەڵام هەندێک جار ئەوەندە لێک دوورکەوتووینەتەوە نزیکییەکەمان لە نزیکی سویدییەک لە نەرویجیەیەک یان سویدیەک لە دانیمارکییەک دەچێت لە ڕووی زمانەوە، هەندێکیش کولتوور. لەم بەشەی بە عێراقی عەرەبییەوە لکێنراو بە هۆی زۆری بەسمان لە مەینەتی و چەوساندنەوەی و کوشتن و بڕ... ... . لەگەڵ شیعەی عێراقدا دۆست و خوایشت زڕبراین کە هیچ شتێکی تر جگە لەوانە نامانگەیەنێتە یەکتر لە کاتێکدا ئەوان بۆ خۆیان دینێکیان درووست کردووە کە بەهۆیەوە لەگەڵ ئەو هەموو بیدادیەی کاسی کردوون جۆرێک یەکبوونیان هەیە و ئەو دینەشیان ڕێگای زۆر شتیان پێدەدات کە ئێمە نە کولتوور و نە ئایینمان ئەوانەی تێدا نییە و سینە سافی و دڵگەورەیی و زاکیرە کورتی نەبیت.. ئەوان تەقییان هەیە کە زۆر ڕێگای بۆ ئاسان و خۆش کرتدوون. بۆ یەک فرسەت چاوزوقی سوننیان لێ دوور بێت مێزەری سەوز و ڕەش لەسەر مەلاکانیشمان ئەکەن و لهعاشوورا سینە زەنیمان فێر ئەکەن، هەر دەستیان بێت دەرسێکی وامان دائەدەن یەزید و معاویە بە حسەینیان نەکردبێت، لەهەر جێگایەکدا ئیماێکیان ڕەوان بووبێ گومەزێکی سەوزی لێ درووست ئەکەن. مەرجەع و مەرجەعیەت لە عێراق درووست بووە و مەرقەدی شەش مەرجەعی شیعەی لێیە جگە لە (ئیمام مەهدی) کە لە سامەڕادا دیار نەماوە وەکو ئەڵێن چووە بۆ ئاسمان" برام ئەمە نوکتە نییە... ئەوان بە ڕاستییانە"، بەس نەختێک هەوا خۆش بێت ئەویش بێتەوە ئەوسا ببینە؟! باشە ئێستا خەڵکێک هەیە سوڵتە و هەیبەتیان لە دەست چووە خۆیان کۆک و جۆش داوە سەرەکانیان قرتاوە زۆریان لە خۆیان کردووە ڕازی بن بە دیموکراتی ئەیانەوێت تێکەڵ بە پرۆسەی سیاسی بن (بێ ئەوەی ڕایان بسپێریت) لەگەڵ ئەوەی لەگەڵ ئێمەش نەیارن و ئێمەش سەرو پا شکستەی دەستی ئەوانین، ئەی بۆ ڕێ نەدرێت بچنە ناو ئەو پرۆسەیەوە کە ئیتر مەحاڵە دەستیان بگاتەوە کورسی حوکم و لە کاتێکدا دوژمنێکلی بەهێزی خوێنە خۆری خۆیان هەیە چی ئەبێت ئەگەر سەرکردە سیاسیەکانی ئێمە ڕێگر نەبن و لەگەڵ دەست لە پشتدانیشیان بین بۆ ناو هاتنە کایەی ووڵات و سوننە بوونیشمان بکەینە کۆکی ناکۆکیەکان؟! (ئەوەشمان بیر بێت لە جەنگی جیهانی دووەم 67 ملیۆن کەس کوژران کەچی بە تاوانی شەڕ 7 کەس لە مەحکەمەی نۆرمبێرگ ئیعدام کران) . ئەی باشە کەسێکی بە تەجرووبەی ووردبینی خاوەن فەلسەفەی سیاسی وەک جەنابی مام جەلال ئەم ڕستەیەی کە بووە بەهۆی هەم بەش کردنی هەم هاتنەوەی ئەو کەسانە بۆ پرۆسەی ئیداری و سیاسی عێراق. لە کاتێکدا کورد بیەوێ یان نەیەوێ بە خواهیشت بێت یان بەزۆر ئەمریکا کە ئێستاش حاکمی ئیداری و سیاسی عێراقە هەر ئەیان هێنێتەوە ناو کایەکە و فەرزیشی ئەکات (ناکرێت و نابێت 6 ملیۆن کەس پەراوێز بخرێن) هەر بۆیە ڕاستە وەک چۆن لە سیاسەتدا جاشی خراپ و جاشی باشیشی هەبووە ئاوەهاش بەعسی خراپ و بەعسی باشیشی هەیە. لە کاتێکدا ڕاستە سوننە هەمیشە باس لە دەوڵەتی مەرکەزی دەکات بەڵام کاتێک لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا بەشدار بێت بەتەواوی تێ ئەگات، ئەگەر واش بێت تازە گوزەشت.. مەرکەز بەدەست شیعەوە ئەبێت، هەر بۆیە بەمە نەخشە ڕێگاسی هەڵوەشانی عێراق بۆ 3 بەش شانسی زۆرتری ئەبێت ئەگەر جەنابی مام جەلال واز لە سوڵحیان بهێنێت.
جەلال مەلا مستەفا
پێشمەرگەی دێرین
|