|
كۆماری كوردستان (1946-1947) رووداوێكی سیاسی وهاتنه دی داوا‌و داخوازی وئاوه‌ته‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوو له سه‌رده‌می خۆیدا جگه له‌مه‌ش لاپه‌ره‌یه‌كی پرشه‌نگدارووقاره‌مانانه‌ی له مێژوو تۆمار كردووه كه وه‌ك یه‌كه‌مین كۆماری كوردستان كه هه‌میشه كورد شانازی پێوه‌ده‌كات، زۆرێك له رۆڵه‌كانی كورد یادگاریان له‌گه‌ل ئه‌م رووداوه گرنگه‌ومێژووییه هه‌یه كه پێویسته كوردوخوێنده‌وارانی بزانن وئاگادار بن چونكه ئه‌م سه‌ر گوزشتانه وبیره‌وه‌ریانه به‌شێكه له‌مێژووی كۆماری كوردستان وخه‌بات و تێكۆشانی میلله‌تێك، ئه‌مه‌ش یبره‌وه‌ری كه‌سێكه كه له‌گه‌ل كۆماردا هه‌یبووه.
حاجی مه‌ڵا عه‌زیز خه‌لكی گوندی ئاكۆیان بووه كابرایه‌كی زانا‌و تێگه‌یشتووچالاك و زیره‌ك بووه، له‌سه‌رده‌می گه‌نجایه‌تی شۆڕه سوارێك بووه خه‌لكی گوند به گوێیان كردوو راوێژوو پرسیان پإ كردوه و هه‌رگیرو گرفتێك له ناوچه‌كه‌دا رویدابا ئه‌و یه‌كسه‌ر ده‌گیشته شوێنه‌كه‌و هه‌ولی چاره‌سه‌ری بۆ ده‌دا، ده‌یان رووداوی خۆش و ناخۆشی دیووه له سه‌رده‌می هه‌لكشانی ته‌مه‌نیشیدا نه‌گۆراو به‌لكو زیره‌ك تروقسه‌خۆشتر بوو، زۆر شتی ده‌زانی به تایبه‌تی له رووی رووداوه مێژووه‌كانی ناوچه‌كه‌و كوردستان و به تایبه‌تی رووداوه‌كانی هه‌ردوو جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهان وساڵی گرانی وشه‌ڕی ئینگلیز‌و عوسمانیه‌كان وهاتنی روسه‌كان بۆ ناوچه‌كه وده‌یان روودوای تر، له رووی كار‌و ده‌ست ره‌نگینیدا دارتاشێكی لێهاتوو بووه.
له ساڵی 1990 له هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه له رواندز نێژراوه.
پاش كۆتای شه‌ڕی دووه‌می جیهان له ناوچه‌كه‌ی ئێمه گه‌نم ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، خه‌لك به كاروان ده‌چوونه رۆژهه‌لاتی كوردستان بۆ په‌یداكردنی گه‌نم، من و چه‌ند كه‌سێك له گوندی (ئاكۆیان) *رێك كه‌وتین بچینه رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ هێنانی گه‌نم ئه‌وانه‌ی له‌گڵمابوون (حاجی مه‌حمود وحاجی هه‌مزه و حاجی مۆته) ** و چه‌ند كه‌سێكی تربوون من سه‌ركاروان بووم و چه‌كیشم پێ‌بوو له‌گه‌ڵ سی ره‌خته‌ی فیشه‌ك به‌رێكه‌وتین، ئاگامان له‌وه‌نه‌بوو كۆماری كوردستان له مهاباد دامه‌زراوه به‌سه‌رۆكایه تی (پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د) به‌ڵام گوێمان له‌وه ببووكه ده‌یان گووت له‌ودیوو حه‌ره‌كه‌یه.
پاش چه‌ند شه‌وو رۆژێك گێشتینه ئودیو له‌سه‌ر سنور ناوه ناوه تیپ تیپ سواره‌ی چه‌كدارمان ده‌بینی تاگه‌یشتینه مهاباد شه‌وێك له‌وإ ساینه‌وه بۆ به‌یانی له بازار گه‌نمان كڕی و خه‌ریكی بار پێچان بووین دوو زه‌لامی چه‌كدار په‌رۆی سوریان له باسك به‌ستبوو هاتنه لامان نه‌مان زانی ئه‌مانه كێن سه‌لامیان كردوو
پێیان وتین ئێمه هاتوین له به‌رامبه‌ر ئه‌م باره گه‌نمانه وه‌كو یارمه‌تیه‌ك كۆمه‌ك بكه‌ن، ئه‌مه ئه‌مری (پێشه‌وا) یه منیش پێم وتن ناتان ده‌ینێ (پێشه‌وا) كێیه، بابچینه لای، وتیان لێره ئه‌م بره پا ره‌یه وه‌ك باج و سه‌رانه نیه وه‌ك و یارمه‌تی و هاوكاریه منیش دووباره‌م كرده‌وه وناده‌ین چوونكه پێویستیمان پێیه‌وهاتووین بۆ گه‌نم كرین وحه‌زده‌كه‌ین بچینه لای پێشه‌وا
وتیان فه‌رموون، یه‌كێكمان له‌لای باره‌كان جێهێشت وله‌گه‌ل ئه‌و دوو چه‌كداره چووین له‌رێگادا پێیان وتین ئێستا مهاباد ئازاده‌وكۆماری كوردستان دامه‌زراوه به سه‌رۆكایه‌تی (پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د) ئه‌م قسانه به‌لای ئێمه‌وه نوإ بوون بۆیه پێمان خۆش زیاتر بزانین، جارێكی تر به دووزه‌لامه‌كه‌م وت بمانبه لای (پێشه‌وا) له‌به‌رده‌م ده‌رگای خانوویه‌كی گه‌وره وه‌ستاین كه قه‌ره‌بالغیێكی له‌به‌رده‌مدا هه‌بوو، به ئێمه‌یان وت لێره بوه‌ستن ئه‌وان چوونه ژووره، به براده‌ره‌ده‌ره‌كانم وت ئاگادار بن نه‌وه‌ك فێڵێكمان لی بكه‌ن، پاش ده‌مێك هاتنه‌وه وتیان فه‌رموون بۆ ژووره‌وه به‌ڵام تفه‌نگه‌كه‌ت لێره دانإ منیش وتم داینانێم دووباره‌ی كرده‌وه منیش سور بووم له‌سه‌ر ئه‌وی كه تفه‌نگه‌كه‌م دانانێم ئه‌وان جارێكی تر چوونه ژووره‌وه وهاتنه‌وه وتیان فه‌رموون، دیاره چووبوون پرسیان كردبوو كه چه‌ند كوردێی گه‌رمێنی هاتوون، به دوای ئه‌وان چووینه ژووره‌وه هۆلێكی گه‌وره خه‌لكێكی زۆر دانیشتبوون له ناوه‌راستی خه‌لكه‌كه كه‌سێكی به وه‌جهو سه‌ره‌نج راكێش دانیشتبوو، هه‌ر چوار لای دیواری هۆڵه‌كه سنگی لێدرابوو هه‌ر سینگإ بڕنۆیه‌ك ودوو ره‌خته‌ی پێوه كرابوو، سه‌لامان كردوبه‌رێزه‌وه به‌خێرهاتنیان كردین، ئه‌وه‌ی له ناوه‌راست دانیشتبوو وتی كوردی گه‌رمێنی به‌خێر بێن و خه‌لكی كێنده‌رێن، منیش وتم خه‌لكی ناوچه‌ی رواندزین، دووباره به‌خێر هاتنی كردینه‌وه ووتی (ئێمه كۆماری كوردستان‌مان راگه‌یاندووه وئازادین وكورد ئێستا خاوه‌نی كۆماری خۆیه‌تی، ئه‌م كۆماره‌ش ته‌نیا بۆ كورده‌كانی ئێره نیه به‌لكو بۆ هه‌موو كورده‌كانی پارچه‌كانی تره، ئێمه چه‌ند سوارێكمان داناوه له‌سه‌ر سنووره‌كان چاودێری بكه‌ن نه‌وه‌ك رێگرو جه‌رده رێگا له خه‌لك وكاروانچیان بگرن به تایبه‌تی له‌م ماوه‌یه‌دا كاروانچیێكی زۆر له‌و دیووی گه‌رمێن دێنه ئێره، هه‌ركاروانێكیش له سنوری ئێمه رووت بكرێته‌وه با بێنه‌وه لای ئێمه‌و هاوكاریان ده‌كه‌ین و چیان ڵی ستێنراوه ده‌یان ده‌ینه‌وه، به‌ڵام دڵنیام رێگران له‌به‌ر سواره‌كانمان ناتوانن ئه‌م كارانه بكه‌ن، كۆماری كوردستان ئێستا ساوایه‌و پێویستی به یارمه‌تی هه‌موو لایه‌كه جا بۆ ژیانی خانه‌واده‌وخێزانی ئه‌م سوارانه ی كه چاودێری وپارێزگاری رێگاكان ده‌كه‌ن، برێك یارمه‌تی به‌پێی توانا له كاروانچیان كۆ ده‌كه‌ینه‌وه) .
كاتإ ئه‌م قسانه‌ی كردن منیش تێگه‌یشتم و لێم رۆن بۆوه وخۆشحال بووم وا دیاربوو ئه‌و جه‌نابی (پێشوا قازی) بووئه‌م قسه‌انه‌ی كردن، منیش هه‌ستامه سه‌رپێإ و تفه‌نگه‌كه‌م دانا‌و هه‌رسێك ره‌خته‌م له‌شان كردنه‌وه‌و له‌سه‌ر تفه‌نگه‌كه‌م دانا‌و چی پاره‌ی له گیرفانم بوو ده‌رمهێناو له‌سه‌ر ره‌خته‌كانم دانا‌و وتم:ئه‌م تفه‌نگه‌وره‌ختانه‌وپاره‌یه و گیانیشم پێشكه‌ش به كۆماری كوردستان بێت) .
پێشه‌وا قازی زۆر خۆشحال بوو بزه‌ی هاتإ وهه‌ستایه سه‌ر پإ پاره‌كه‌ی به ده‌سته‌وه گرت وبڵندی كرد وده‌ستی به قسه كرد بۆ دانیشتوان (ئه‌م كورده ته‌نیا ماڵ و سامانی هه‌نده‌یه مه‌ردانه پێشكه‌شی كۆماری كرد له چاوی هه‌ندإ له وانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندوسامان دارن ئاماده‌نین یارمه‌تی كۆمار بده‌ن، ئه‌م كورده مه‌رده‌ش هه‌موو سامانه‌كه‌ی ته‌نانه‌ت گیانیشی پێشكه‌ش به كۆمار كرد، با مه‌ردایه‌تی ئه‌م كورده ببێته دڕك بۆ چاوی ئه‌وان)، ئینجا پێی وتم تفه‌نگ و ره‌خته‌كانت هه‌لگره وهه‌ر بۆتۆ باشان وله تۆش دێن پاره‌كه‌شت هه‌ڵگره‌و ته‌نیا ئه‌وبڕه بده كه دیاری كراوه، خواحافیزبوونمان كردوهه‌موویان له‌به‌رمان هه‌ستان و هۆڵه‌كه‌مان جێهێشت وهاتینه‌وه ناو بازاروبه‌گوێره‌ی باره‌كانمان پاره‌مان دا كه كردیه (چوار ده‌رهه‌م ونیو) باره‌كانمان باركردن وكه‌وتینه رإ و ناوه‌ناوه سواره‌ی چه‌كدارمان ده‌دیت كه چاودێری رێگاكانیان ده‌كرد.
تێبینی:
ئه‌م سه‌رگوزشته‌یه له ده‌می كاك (حوسێن) كه ده‌كاته كوری خوا لێخشبوو (حاجی
مه‌لا عه‌زیز) بیستم.
* گوندی ئاكۆیان سه‌ر به قه‌زای رواندزه.
** ئه‌م ناوانه خه‌لكی گوندی ئاكۆیان بوون و ئێستا له ژیان نه‌ماون.
|