|
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه‌ساڵانێكیان له‌ته‌مه‌نی لاوییان له‌خه‌باتدا بۆ پاراستنی ئابڕوومه‌ندیی و سه‌ربه‌رزیی گه‌ل و نیشتیمان به‌سه‌ربردووه، هیچ كاتێك بیرییان له‌وه نه‌كردۆته‌وه، كه ڕۆژیك دێت، خۆیان به‌رهه‌می ئه‌و ڕه‌نج و ماندووبوون و گیان له‌ده‌ستدانه‌یان ده‌خۆن و له‌سایه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی دوای سه‌ركه‌وتندا، خۆشگوزه‌رانیی بۆ خۆیان و منداڵه‌كانیان دابین ده‌كه‌ن. باسی ئه‌وه‌ش ناكه‌ین، كه زۆر هه‌بوون ماڵی گه‌رم و پڕنازو منداڵی جگه‌رگۆشه‌یان به‌جێ ده‌هێشت، ته‌نانه‌ت دووچاری گرتن و راوه‌دوونانیان ده‌كردن. ئه‌و خه‌باتگێڕانه، كه به‌راستی پێشمه‌رگه بوو‌ن، به‌تفه‌نگی كۆن و شكاو‌و فیشه‌كی ژه‌نگاویی و جلوبه‌رگی دڕاوو پاته‌ی لاسیكی دڕاوو، سكێك تیر‌و دووان برسی خه‌باتیان دژی چواره‌مین هێزی سه‌ربازیی جیهان ده‌كرد، بڕوا ناكه‌م، بێجگه له‌ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می شڕه‌خۆر یا ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر هۆی تایبه‌تی خۆیان، له‌كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانیی، یاخود ئه‌وانه‌ی پیاوی دوژمن بوو‌ن، له‌ناو ڕیزی پێشمه‌رگه‌دا كه‌سێكی وا هه‌بووبێت، به‌بیریدا بێت: كه سه‌ركه‌وتین وا بۆ خۆم ده‌كه‌م، وا گیرفان پڕده‌كه‌م و كۆشك و ته‌لار دروست ده‌كه‌م، به‌سه‌دان هه‌زارو ملیۆنان دۆلار كه‌ڵه‌كه ده‌كه‌م. زۆربه بیری له‌وه ده‌كرده‌وه، كه ده‌بێت دوای سه‌ركه‌وتن میلله‌تی ره‌شوڕووت و سته‌مدیده وا سه‌ربه‌رزو خۆشگوزه‌ران بژی، زۆریش هه‌بوون، كه خه‌ونی به‌شۆڕشی سۆسیالیستانه‌و كۆمه‌ڵگای بێ‌چین و بێ جیاوازییه‌وه ده‌بینی.
خه‌بات كرا‌و ژماره‌یه‌كی زۆریش شه‌هید، یاخود كه‌مئه‌ندام بوو‌ن، رێگای سه‌خت و هه‌وراز نه‌ماو رۆژگاری نوێ بۆ هه‌ندإ خه‌ڵكی خۆپه‌رست و هه‌لپه‌رست ره‌خسا. له‌هه‌موو دنیادا هه‌روا بووه، یه‌كێك ده‌یكات و یه‌كێكی تر ده‌یخوات. زۆر له‌وانه‌ی، كه بۆ به‌ختیاریی و خۆشگوزه‌رانیی گه‌ل خه‌باتیان كردووه، به رێكه‌وتیش گیانیان له‌ده‌ست نه‌داوه، ئێستا ژیانی ئاسایی ده‌ژین و به ڕه‌نج و ئاره‌قی نێوچاوانیان بژیوی ژیانیان به‌ده‌ست ده‌هێنن و ته‌نیا سامانێك، كه‌هه‌یان بێت ئه‌و شه‌ره‌فه گه‌وره‌یه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌باتكردنه له‌پێناوی گه‌لدا، ئه‌وه‌یش نه به‌پاره ده‌كڕدرێت و نه به‌زۆریش به‌ده‌ست ده‌هێنرێت. ڕاسته هه‌یه، ڕۆژێك پێشمه‌رگایه‌تی نه‌كردووه‌و سه‌رماوگه‌رمای ناو ئه‌شكه‌وت و بن دار‌و ده‌وه‌نی نه‌بینووه، چجای ئه‌وه‌ی خوێنی رشتبێت، به‌ڵام ئێستاكه به‌رهه‌می ئه‌و خه‌باتگێرانه ده‌خوات.
وا بزانم ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی پێشمه‌رگه، زۆر به جدی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه‌و ماف بۆ خاوه‌ن مافه‌كان بگێڕێته‌وه‌و ناوی پێشمه‌رگه له‌و كه‌سانه بنێت، كه به‌ڕاستی شایه‌نی هه‌ڵگرتنی ئه‌و ناوه‌ن. پێشنیاری ئه‌وه ده‌كه‌م، كه ناوی پێشمه‌رگه ته‌نیا له‌و خه‌باتگێڕانه بنرێت پێش ڕاپه‌ڕین پێشمه‌رگه بوو‌ن. چونكه به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌وه‌ی چه‌كی له‌شاندا بێت، كه‌جێگه‌ی ڕێزن و زۆریشیان ته‌نیا موچه‌خۆر نین، به‌ڵكو خه‌باتگێڕن و ئه‌ركی پاراستنی نیشتیمانیان له‌سه‌ر شانه. به‌ڵام، به بۆچوونی من، ئه‌وانه سه‌ربازو پارێزه‌ری وڵاتن، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌پێشمه‌رگه‌ی دێرینه‌وه نییه، ئه‌مه‌ش هیچ نه‌نگیی نییه، به‌ڵام كاتێك هه‌موو چه‌كدارێك به‌پێشمه‌رگه هه‌ژمار بكرێت، به‌تێپه‌ڕبوونی كات، جێگه‌و پێگه‌ی شه‌ره‌فمه‌ندی پێشمه‌رگه‌ی راسته‌قینه نامێنێت.
له‌سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا، له‌یۆگۆسڵاڤیاو له‌یه‌كێتی سۆڤێتدا، به‌وانه‌یان ده‌ووت پارتیزان، كه له‌ده‌سته‌و یه‌كه‌ی نانیزامیدا دژی له‌شكری به‌توانای ئه‌ڵمانیای نازی، له‌هه‌لومه‌رجی وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی جارانی خۆماندا ده‌جه‌نگین. دوای كۆتایی جه‌نگ رێزی زۆر له‌وانه گیراو هه‌ریه‌كه‌ی به‌پێی ره‌نج و ماندووبوونی خۆی "پاداشتی" درایه‌وه. له‌یه‌كێتی سۆڤێتدا له‌رۆژانی ئه‌وپه‌ڕی نه‌بوونی و كێشه‌ی ئابوورییدا، ئه‌وانه مه‌دالیاو نیشانه‌و پێناسی تایبه‌تیان هه‌بوو؛ له‌كۆگای تایبه‌تی خۆیاندا كه‌لوپه‌لی پێویست و خۆراكیان به‌نرخێكی سیمبۆڵی ده‌كڕی. هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده‌و رۆژانی شه‌ڕی ناوخۆی شووم و ئابڵوقه‌كان به‌سه‌رچوو، هیچ كه‌سیش به‌و شێوه‌یه برسی و ڕووتوڕه‌جاڵ نییه، تا پێویست به‌و جیاكردنه‌وه‌یه بكات، دڵنیاشم خه‌باتگێڕی ڕاسته‌قینه خۆی له‌گه‌ل جیاناكاته‌وه‌و سه‌ر گردو ته‌په ناگرێت و جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ش دۆڵ و شی‌و. من پێشنیار ده‌كه‌م:
1- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكرێت به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پاسه‌وانی سنور، یا ناوێكی گونجاوی تر، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو توێژه له یه‌كتر جیابكرێته‌وه‌و پیرۆزیی ناوی پێشمه‌رگه بهێڵرێته‌وه؛ به‌شێك له‌وه‌زاره‌ت، هه‌روه‌ك ئێستا، كه "ئیداره‌ی پێشمه‌رگه" هه‌یه، تایبه‌ت به‌پێشمه‌رگه‌ی دێرین بێت و ئه‌وه‌ش، كه پێودانگی پێشمه‌رگه نایگرێته‌وه، سه‌ر به به‌شه‌كه‌ی تری وه‌زاره‌ت بێت.
2- كۆته‌ڵێكی گه‌وره بۆ"پێشمه‌رگه‌ی وون" له‌هه‌موو شارێكی كوردستان دروست بكرێت، نوێنه‌رو میوانه‌كانی وڵاتان سه‌ری له‌ئاستدا دابنه‌وێنن، تاجه‌گوڵینه‌ی له‌سه‌ر دابنێن.
3- یه‌ك ده‌زگای سه‌رانسه‌ریی بۆ پێشمه‌رگه دابنرێت و ئه‌و به‌شه‌ی تری پێشمه‌رگه بچێته پاڵ كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌دێرینه‌كانی كوردستان، كه‌پێشمه‌رگه‌ی زۆری لایه‌نه‌كانی تێدایه به‌یاسایه‌كیش له‌په‌رله‌مانه‌وه ناوی پێشمه‌رگه‌و كۆمه‌ڵه‌كه‌یان و ئه‌رك و مافی پێشمه‌رگه ڕێكبخرێت.
4- ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی دێرین پاك بكرێنه‌وه. سه‌رده‌می ناسكیی بارودۆخی وڵات و چه‌ندان بڕوبیانوی تر به‌سه‌رچووه‌و كاتی ئه‌وه هاتووه، كه له‌پێناوی گه‌وره‌كردنی خۆدا كه‌سانی نامۆ به‌ناوی پێشمه‌رگه، چجای خۆفرۆش و ناپاك، مه‌دالیای شه‌ره‌فمه‌ندی پێشمه‌رگایه‌تیان له‌ئێخه بدرێت.
من پێم وایه، ئه‌وه‌ی ڕۆژێك به‌بڕواوه له‌ریزی دوژمن‌دا بووبێت و شاخه‌وشاخ و هه‌رداوهه‌رد به‌دوای پێشمه‌رگه‌دا گه‌ڕابێت و كه‌له‌سه‌ری رۆڵه‌ی كوردی به‌دیاری بۆ دوژمن بردبێت، ئێستاش ناتوانێت دڵسۆزی گه‌ل و خاك بێت، به‌جۆرێكی تر"ناپاكی"خۆی له‌گه‌ل ده‌كات. چۆن داوای دادپه‌روه‌ریی و گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ ئه‌نفالكراوو شه‌هیدانی كیمیاویی و قوربانیانی تری ده‌ستی دوژمن ده‌كرێت، پێویست ده‌كات به‌هه‌مان شێوه‌یش ماف و داد بۆ پێشمه‌رگه بگێڕدرێته‌وه، چونكه كاتێك كۆنه جاشێك یا بكوژێكی رۆڵه‌ی كورد هاوشانی پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌كرێت، من پێم وایه، ئه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌یه، به‌یه‌ك چاو سه‌یری سه‌رانی به‌عس و داروده‌سته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ بارزانییه بێسه‌روشوێنه‌كان و كیماوییاكراوانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان و بادیناندا بكه‌یت و ته‌نانه‌ت بكوژانیش پێشی قوربانیه‌كانیان بخه‌یت.
* پێشمه‌رگه‌ی دێرین و مامۆستای زانكۆ
|